سبەینێ گەرمترین رۆژەکانی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات
01:37 - 22/09/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی بواری کەشوهەوا رایگەیاند: لە سەرەتایی مانگی داهاتوودا یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە، بارستە هەوایەکی گەرم لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە هەڵدەکشێت بۆ سەرەوە، لە ئەنجامدا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پلەکانی گەرما سێ تا پێنج پلە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ هەست بە گەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، لە ٢٤ی مانگەوە بۆ رۆژانی دواتر تا کۆتایی مانگ کاریگەری ئەو گەرمایە کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەست بە نزمبوونەوە دەکاتەوە.
ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەو گۆرانکاریانە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە نێوان ٢ بۆ ٥ی تشرینی یەکەم، یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.