107 عیراق

هێشتا 20%ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق مووچه‌ی مانگی 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌

01:49 - 08/09/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ

 

 وەزارەتی داراییی عێراق ڕای دەگەیەنێت کە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بەردەوامە و تا ئێستا 80٪ی فەرمانبەران مووچەیان وەرگرتووە.
 سەرەڕای ئەوەی سەرجەم دەستەکان و وەزارەتەکان مووچەیان دابەش کراوە، بەڵام هێشتا هەندێک بەڕێوەبەرایەتی لەناو وەزارەتەکاندا ماون و بڕیارە لەمڕۆوە تا پێنجشەممە مووچەکانیان پێ بدرێت.

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم دەکرێت، بەڵام دیاریکردنی وادەی ناردنەکەی پەیوەستە بە خێراییی تەواوبوونی ڕێکارە ئیداری و داراییەکانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن