سبەی زەیدی دەگا تەلای ماكرۆن
03:46 - 12/09/2026
زەمەن_هەواڵ
کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی بۆ پاریس، چەند بابەتێکی گرنگ لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن تاوتوێ دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی ئێلیزە، سبەی یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ئیمانوێل ماکرۆن کۆ دەبێتەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، یەکەمین وێستگەی سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەورووپا، فەڕەنسایە و ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان عێراق و فەڕەنسا دەبێت.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی ئێلیزە'دا هاتووە: "ماکرۆن و زەیدی لەبارەی هاوکارییەکان لە بواری وزە، گواستنەوە، ژێرخان، ئاو و تەندروستی گفتوگۆ دەکەن و بە تایبەتیش بەرپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی بەرگری و تەناهی هەڵدەسەنگێنن".
چاوەڕوان دەکرێت، لە میانی سەردانەکەدا، چەندین ڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات واژوو بکرێت.