عێراق جەختی لە راستی كشانەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا لە هەولێر كردەوە
12:17 - 06/09/2026
زەمەن_هەواڵ
ڕاوێژکارێکی ئەمنیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تا کۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی خاکی عێراق جێدەهێڵن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیران عێراق يایگەیاندلەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هااوپەیمانان لە خاکی عێراق لە کۆتایی ئەم مانگەدا، سەرجەم هێزەکان و سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەکشێرێنەوە، بەوانەشەوە کە لە هەرێمی کوردستان جێگیر کراون.
ئەعرەجی وتیشی: لە 30ی ئەیلوول هێزەکانی هاوپەیمانان بە تەواوی لە عێراق دەکشێنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەنێوان حکومەتی پێشو و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرابوو، لایەنی ئەمریکیش ئامادەیی تەواوەتی خۆی بۆ کشانەوە لە وادەی دیاریکراو نیشان داوە.
بە وتەی ئەعرەجی، پرۆسەی کشانەوەکە سەرجەم ئەو هێز و سیستمە بەرگرییە ئاسمانییانە دەگرێتەوە کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتوون، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هاوکات سەبارەت بە چەکی گروپەکان و ئەو لایەنانەی مەرجیان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان داناوە، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کرد، دۆسیەی ڕێکخستنەوەی چەک، دوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ دەکرێت.