کاتی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ئاشکرا کرا
09:28 - 01/11/2025
زەمەن پرێس:
کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای ٢٤ کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان،
ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە.
ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامە
بەراییەکانی دەنگدان، دوای ٢٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی هەڵبژاردن بڵاودەکرێنەوە،
بەمپێیەش، ئەنجامەکان کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژێک دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی
هەڵبژاردن، رادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ
ئەمساڵ، بژاردەی نوێ زیادکراوە، بەجۆرێک چاودێران و نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان
دەتوانن لە ناو بنکەکانی دەنگدان ئاگاداری ئەنجامی دەنگدان بن، ئەم بژاردەیەش
لەپێناو زیاتر شەفافبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە.
هاوکات کۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، بەردەوامن لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە
هاوڵاتیان و داواش دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.