نه‌ته‌نیاهۆ: ڕازی نین تورکیا لە غەززە نزیک بێتەوە
10:43 - 22/10/2025
زەمەن
پرێس:
بنیامین
نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل هاتنه ناوه‌وه‌ی
هێزه‌كانی توركیا بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به‌هێڵی سووری ده‌زانێت
به هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بێت.
ئەمڕۆ
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی
ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هاتنی سوپای توركیا بۆ غه‌زه هێڵی سووره لای ته‌لئه‌بیب و
قبووڵی ناكەین.
نه‌ته‌نیاهۆ
داوای له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه ڕێگری بكات له هاتنی توركه‌كان بۆ غه‌زه
و به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ١٢ـی ئیسرائیلیش، له گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولادا نه‌ته‌نیاهۆ
ده‌ستی خستووەته سه‌ر ناوی چه‌ند وڵاتێك، كه ڕه‌نگه به‌شداری له ڕێكخستنه‌كانی
حوكمڕانی قۆناغی ڕاگوزه‌ردا بكه‌ن له غه‌زه.
میدیاکانى
ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە کە ئه‌و وێنانه‌ی
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵای توركیا له دڵی كه‌رتی غه‌زه‌دا ده‌ركه‌وتوون “هی
توركه‌كان نین”، به‌ڵكو وێنه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانن كه ئاڵای توركیا هه‌ڵده‌كه‌ن و
له‌ژێر چاودێری كۆمه‌ڵه‌یه‌كی توركی چالاك له كه‌رتی غه‌زه كارده‌كه‌ن.