بەپەلە.. دوو رۆژ شەپۆلی بارانی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
03:28 - 14/10/2025
زەمەن _هەرێمی کوردستان
لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و باران بە بڕی جیاواز لە ناوچەکان ببارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووەوە، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک کە لەباشوری ئەوروپا و دەریای ناوەراستەوە چالاک دەبێت و شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین بە رێژەی جیاواز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
باسی لەوەشکردووە: شەپۆلەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەریەکانی بەردەوام دەبیێت لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما.