ئومێد بەرۆشکی چالاكوانی بادینان ئازاد کرا
02:33 - 22/10/2025
زەمەن - هەواڵ
دوای شەش مانگ لەزیندانیکردنی لەسەر دۆسیەیەکی ڕۆژنامەنووسی، دادگای دهۆک بڕیاری
ئازادکردنی ئومێد بەرۆشکی، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی بادینان دەرکرد
ڕۆژنامەنووس ئومێد پەروشکی، یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی بادینان ساڵی ٢٠٢١
دەستگیرکراو دوای ٢١ مانگ زیندانیکردن لە
ساڵی ٢٠٢٢ ئازاد کرا، ئومێد جارێكی دیکەش لە ٢٠ تەمموز٢٠٢٣ دەستگیرکرایەوە بە هۆی
قسەکردن لەسەر سزادانی شێروان شێروانی لە ڕۆژی دواتردا ئازادکرا، لە ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ بۆ جاری سێیەم سزای زیندانی
شەش مانگی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چاکسازی زەرکای دهۆک و بە هۆکاری
ماوەی زیندانی دیکەی سێ مانگی دیکە بۆ سەر شەش مانگەکەی زیادکرا.