بارانی سبەینێ ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
02:15 - 11/10/2025
زەمەن - هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
دەشڵێت: سبەینێ يەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە.
باسی لەوەشکردووە: سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک بارانبارین دەست پێدەکات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی