84 جیهان

لە سوریا هەڵبژاردن دەکرێت و رۆژئاوای کوردستانی لێ بێبەش دەکرێت

08:26 - 04/10/2025

زەمەن پرێس:
بریارە یەکەمین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى گەل لە دواى رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا بەڕێوەدەچێت، بە پاساوى ئەمنیش ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە و پارێزگاى سوەیداى دروزنشین پرۆسەکەیان تێدا بەڕێوەناچێت.
ساڵی داهاتوو یەکەمین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى گەل لە دواى رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا بەڕێوەدەچێت.
وەک بڕیاری لێدراوە، ئەم هەڵبژاردنە تەنیا لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى ئەحمەد شەرع دەکرێت، بە پاساوى ئەمنیش ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە و پارێزگاى سوەیداى دروزنشین پرۆسەکەیان تێدا بەڕێوەناچێت.
شارە کوردییەکانى وەک قامیشلۆ، حەسەکە، ناوچەکانى ژێردەستى هەسەدە لە رەققە و رۆژهەڵاتى دێرەزۆر و گەڕەکەکانى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب پرۆسەکەیان تێدا ناکرێت، بەڵام شارە کوردییەکانى وەک سەرێکانى و عەفرین و گرێسپى کەلەژێر دەستى گرووپە چەکدارەکاندان هەڵبژاردنیان تێدا دەکرێت.
هاوکات جگە لە ناوچەکانى ژێردەستى هەسەدە، لە پارێزگاى سوەیداى دروزنشینیش هەڵبژاردن ناکرێت بەهۆی ئەو نا ئارامییەی لەو پارێزگایە هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن