35 کوردستان

حاكم شێخ لەتیف: ئەمجارە بایکۆتی هەڵبژاردن واجبە

02:32 - 22/10/2025


زەمەن - هەواڵ
د.لەتیف مستەفا ئەمین ناسراو بە حاکم لەتیف مستەفا کە ماستەر و دکتۆرایی لە بارەیی یاسایی دەستوورییەوە هەیە و ماوەیەک لە بواری هەڵبژاردندا کاری کردووە ، سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردن لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوێتی کە " ئەمجارە بایکۆتی هەڵبژاردن واجبە".
حاکم لەتیف دەشڵیت" دابەش بونەی هیزە نارازیەکان کەئامادە نین نە لە هەلبژاردنەکاندا یەک لیستی دروست بکەن و نە لە دوای هەلبژاردنیش هاوپەیمانیەک پیک بهینن، هەر حزبەو چەند کورسیەکی هەیە بێ ئەوەی کاریگەری ئەو تۆیان هەبیت بەداخەوە بیانەویت یان نەیانەوێت بون بە دوکانی سیاسی، و بێ ئۆمێدیان بۆ هاوڵاتیان دروست کردوە.
دەقی پەیامەکەی حاکم لەتیف:
سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژرادن
لەسایەی ئەم دابەش بونەی هیزە نارازیەکان کەئامادە نین نە لە هەلبژاردنەکاندا یەک لیستی دروست بکەن و نە لە دوای هەلبژاردنیش هاوپەیمانیەک پیک بهینن، هەر حزبەو چەند کورسیەکی هەیە بێ ئەوەی کاریگەری ئەو تۆیان هەبیت بەداخەوە بیانەویت یان نەیانەوێت بون بە دوکانی سیاسی ، ئەمەش وای لە هاولاتیان و لە دەنگدەرانیش کردوە کە بێ ئومید بن لەوەی کە هەلبژاردن بتوانیت هیچ گۆڕانکاریەک دروست بکات ،بەتایبەتی کە ئەنجامەکانی هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تا ئیستا کاریان پێ نەکراوەو وەک ئەوەی کە هیچ هەلبژاردنیک نەکرابیت
بۆیە پیویستە لەسەر هیزە نارازیەکان پیکەوە خۆیان بایکۆتی هەلبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عراق بکەن،با ئەم چوار ساڵە ئەندامیان نەبیت لە پەرلەمانی عیراق چی دەبیت؟
بە پارتە دەسەلاتدارەکانی کوردستان بڵین با هەلبژاردن وکورسیەکانی پەرلەمان پیرۆزی خۆتان بیت
ئەگەرئەوە نەکەن و مل بنینەوە بۆ بەشداری کردن لە هەلبژاردندا هەر لەبەر ئەوەی چەند کورسیەکی پەرلەمانی بەدەست بهینن کە هیچ سودی نیە بۆ خەلک وە کاریگەریشیان نیە لەسەر پرۆسەی سیاسی ،بۆیە دەبیت ئیتر جەماوەری ئەوحیزبانە سزایان بدەن و بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن ئەم شیوازە کارکردنە بگۆرن.
هەروەها پیویستە لەسەر ئەو دەنگدەرە نارازیانەی یەکیتیش کە لەهەلبژاردنی رابردودا لەسەر بنەمای ئەو هەموو وەعدە قەبانەی سەرۆکی یەکیتی لە هەلمەتی بانگەشە بەخەلکی داو ئەوەش وای کرد جەماوەریکی نارازی یەکیتی دەنگی پێ بدەنەوە پییان وابوو راستگۆ دەبن لەگەل ئەو وەعدانە بەلام دوای هەلبژاردن دوبارە بایاندایەوە ، ئەوانیش ئەمجارە پیویستە لەسەریان سزای حیزبەکاەان بدەن وبایکۆتی دەنگدان بکەن.
پیموایە لەسایەی ئەوەی باسم کردو لە سایەی ئەو دۆخەی دروست بوە ئەمجارە بایکۆت بوە بە واجب.
وە دەشی دوای ئەم هەلبژاردنانە بیر لە شیوازیکی کاری سیاسی تر بکریتەوە کە بتوانی لایەن و دەنگە نارازیەکان لەژیریەک چەتردا کۆبکاتەوە هەتا بتوانریت کاریگەری راستەقینە دروست بکریت و ستۆپیک بەم دۆخە نالەبارە بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن