زیندانیکردنی سەرکۆماری پیشووتری فەڕەنسا
02:48 - 21/10/2025
زەمەن _ جیهانی
سەرکۆماری پێشووتری فەڕەنسا، نیکۆلاس سارکۆزی ماڵەکەی لە پاریس بەجێھێشت و بەرەو زیندان بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی ماوەی زیندانییەکەی کە پێنج ساڵە تەواو بکات.
لە مانگی ئایلوولی ڕابردوودا، دادگای پاریس، بە تۆمەتی ئەوەی پاڵپشتی دارایی بەشێوەیەک نایاسایی بۆ ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری فەڕەنسا لە ٢٠٠٧" لە لیبیا وەرگرتووە، ماوەی پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ نیکۆڵا سارکۆزی دەرکردبوو.
ھاوکات لەگەڵ بەڕێکەوتنی نیکۆلاس سارکۆزی بۆ زیندان، لایەنگرانی لە بەردەم ماڵەکەی لە پاریس گردبوونەوە و لە میانیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوبراو دووپات کردەوە.
ھەروەھا لایەنگرانی نیکۆڵا سارکۆزی چەندین دروشمیان گووتەوە وەک "شەرم بۆ دادپەروەریی" و سەرکۆماری فەڕەنسا لە زینداندایە".