249 کوردستان

به‌ ئاماده‌بونی بافڵ تاڵه‌بانی.. یه‌كێتی بانگه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات

10:49 - 17/10/2025


زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
یەکەم کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتی بە ئامادەبونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژی شەممە لە سلێمانی دەستپێدەکات.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: بە دروشمی "هێزی تۆین لە بەغداد" و بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی (222) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.

‎ بەروار: رۆژی شەممە (18-10-2025)
‎سەعات: 2 ی پاشنیوەڕۆ
‎شوێن: هۆڵی داخراوی وەرزشی ساڵح عەلی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن