71 جیهان

گرووپە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع هێرشیان کردە گەڕەکە کوردنیشنەکانى حەلەب

02:03 - 07/10/2025

زەمەن پرێس:
خۆپیشاندانی گەلی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە دژی گەمارۆ بەردەوامە و چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بەگوێرەی زانیارییەکانی  نزیکەى ١٥ هاوڵاتی بریندار بوون.
سەدان کەس لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب، لە دژی ئەو بازگە و ساترانە، کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشقەوە بۆ گەمارۆدانی گەڕەکەکان دانراون، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بەردەوامن لە بەرخۆدان.
ئەمشەو چەکدارەکانی سەر بە حکومەتیی کاتیی دیمەشق، هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی گەل و بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە، ١٥ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
هاوکات بۆ خۆپاراستن هێزەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن