وێنەی دراوێک ترەمپی لەسەر نەخشێنراوەو بۆتە مشتومڕ
12:51 - 05/10/2025
زەمەن _ جیهانی
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تاوتوێی دەرکردنی دراوێکی کانزایی بە بڕی یەک دۆلار دەکات کە وێنەی دۆناڵد ترەمپی لەسەر بێت، بەبۆنەی ٢٥٠هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکاوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینە، پۆستێکی براندۆن پیچ، ئەمینداری گەنجینەی، دووبارە بڵاوکردەوە کە دیزاینی سەرەتایی ئەم دراوەی تێدابوو کە لە پلاتفۆرمی ئێکسدا ڕەشنووسی دیزاینە سەرەتاییەکانی بڵاوکردەووەتەوە و لەگەڵیدا نووسیبووی؛ “چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی زیاتر بن لە نزیکترین کاتدا، دوای کۆتایی هاتنی داخستنی حکومەتی ئەمریکا”.
هەروەها، یەکێک لە دیزاینەکان وێنەیەکی ترەمپ لەسەر ڕووی پێشەوەی دراوەکە نیشان دەدات، لە کاتێکدا ڕووی دووەمی وێنەیەکی تری ئەوی تێدایە کە دەستی لە شێوەی مستەکۆڵەیەکدا بەرزکردووەتەوە لەبەردەم ئاڵای ئەمریکا لەگەڵ دەستەواژەی “جەنگاندن کە ئەم وێنەیەی ترەمپ دوای هەوڵی تیرۆرکردنی لە ساڵی ڕابردوو گیراوە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا.
کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٢٠ یاسایەکی پەسەند کردبوو کە ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتی یەکەمیدا واژۆی کردبوو، ڕێگە بە وەزارەتی گەنجینە دەدات دراوی کانزایی بە بڕی یەک دۆلار دەربکات “بە دیزاینی سیمبولی بۆ یادکردنەوەی ٢٥٠هەمین ساڵیادی ویلایەتە یەکگرتووەکان
وەزارەتی گەنجینە دەتوانێت دراوی کانزایی دروست بکات و بڵاوی بکاتەوە لە ماوەی یەک ساڵدا کە لە مانگی یەکی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات.
کۆنگرێسی ئەمریکا سنووردارکردنی لەسەر بەکارهێنانی وەزارەتی گەنجینە بۆ وێنەی کەسانی زیندوو لە دیزاینی دراوەکاندا داناوە، و دیار نییە ئایا دیزاینەکانی دراوی ترەمپ ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە لە ژێر یاسا کارپێکراوەکاندا یاخود نا.