59 جیهان

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

07:41 - 09/10/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا كۆمەڵێك سزای نوێی  پەیوەست بە ئێرانی ڕاگەیاند کە 38کۆمپانیا و دامەزراوەی چەند وڵاتێکی گرتوەتەوە ، لەوانە ئیمارات، هۆنگ کۆنگ، سەنگافورە، هیندستان، تورکیا، چین، پەنەما، ئۆکرانیا و دوورگەکانی مارشال.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لایەنە بەئامانجگیراوەكان  لە کەرتی کەشتیوانی، پترۆکیمیایی، بازرگانی کیمیایی و وزەدا چالاکن  لەنێویشیاندا کۆمپانیای پیشەسازی پترۆکیمیایی کرماشان .
دەیان کەشتیی سزادراون کە ئاڵای وڵاتانی وەک پەنەما، گامبیا، کۆمۆرۆس، پالاو، لیبێریا، هۆنگ کۆنگ و ئیماراتیان هەڵکردوە، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییان بەو تۆڕانی لەدەرەوەی  گەمارۆكانی سەر ئێران كاردەكەن، کە زۆربەیان نەوتی خاو و گازی سروشتی شل دەگوازنەوە.
هاوکات سزاکان 10کەسی لە هیندستان، چین، تورکیا و وڵاتانی دیکە کردە ئامانج کە زۆربەیان لە کەرتی کەشتیوانی، بازرگانی و پترۆکیمیایی چالاکن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن