یەک هەفتە پشووی قوتابخانەکانە
04:49 - 22/10/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی ڕایگەیاند: ٧ رۆژ پشووی بۆ ئە قوتابخانانەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدەدرێت دیاریکرد.
ئەمڕۆ جوارشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو قوتابخانانەی هەڵبژاردنیان تێدا دەکرێت، لە رۆژی ٦ی ١١ پشوویانە بۆ ماوەی یەک هەفتە و رۆژی ١٢ی ١١ دەوام دەست پێدەکەنەوە.