کۆشکی سپی: ئیسرائیل غەززە داگیرناكات و نایلێكنێت بە خاكی خۆیەوە
09:37 - 29/09/2025
زەمەن
پرێس:
كۆشكی
سپی پلانی ترەمپ بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە بڵاودەكاتەوە و ئاشکرای کرد، سەرجەم
پرۆسە سەربازییەكان لە غەززە رادەگیرێت،ئیسرائیل غەززە داگیرناكات و نایلێكنێت بە
خاكی خۆیەوە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، رێڕەوێكی سەلامەت بۆ ئەندامانی حەماس دابین دەكرێت كە دەیانەوێت غەززە
بەجێبهێڵن.
بەپێی
راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی ترەمپ بەپێی پلانی ئاشتی سەرۆكایەتی دەستەیەكی راگوزەر
لە غەززە دەكات، لیژنەیەكی فەلەستینیش ئیدارەی غەززە دەدات بەشێوەیەكی كاتیی.
هەروەها
ناوبراو باسی لەوەشکردوە، ئەگەر حەماس ئەم پێشنیازە دوابخات یان رەتیبكاتەوە، ئەوا
بڕگەكانی پلانەكە لەو ناوچانە جێبەجێ دەكرێن كە دوورە لە تیرۆرەوەو لەلایەن سوپای
ئیسرائیلەوە رادەست دەكرێن.