بەپەلە.. ترەمپ لە نامەیەکدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات
06:09 - 22/10/2025
زەمەن _ هەوال
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، كردووه و تێیدا جه‌خت له گرنگیی نه‌هێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە شه‌وى ڕابردو، سێشه‌ممه ٢١ی ١٠ی ٢٠٢٥،، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت و لە نامەکەدا نوسراوە، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى دەکەم بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها ترەمپ لە نامەکەدا، جەخت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
سەرۆکی ئەمریکا لە نامەکەی بۆ سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، تره‌مپ له نامه‌كه‌یدا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌مو جيهان، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.