48 جیهان

کۆشکی سپی: حەماس پلانەکەی ترەمپ رەتبکاتەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت

08:50 - 02/10/2025

زەمەن پرێس:

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گەر حەماس ڕازی نەبێت بە پلانەکانمان ئەوا بێدەنگ نامێنین.
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە “هێڵێکی سوور”ـی ڕوون بۆ حەماس بکێشێت سەبارەت بە وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس بۆ پلانە پێشنیارکراوەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی غەزە، دەشڵێت: گەر حەماس ڕازی نەبێت بە پلانەکانمان ئەوا بێدەنگ نامێنین.
کارۆلین لێفت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سەبارەت بە پلانە پێشنیارەکانی دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری وەڵامدانەوەی فەڵەستینییەکان بەتایبەت لەلایەن حەماسەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕوانییەکی سنووردار هەیە، حەماس لەبەردەم هەڵبژاردنێکی ڕووندایە؛ یان پلانێکی گشتگیر قبوڵ بکات کە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و سەقامگیری بگەڕێنێتەوە یان ڕووبەڕووی کاردانەوەی سیاسی و ئەگەری سەربازی دەبێتەوە و بێدەنگ نامێنین.
لە چەند رۆژی ڕابردوو ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی چەند خاڵی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە راگەیاند، بەڵام حەماس ڕەخنەی خۆی لە بڕگەکانی پەیوەست بە داماڵینی چەک و نەبوونی گەرەنتی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست و کشانەوەی ئیسرائیل لە غەزە دەربڕی.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن