پەرلەمانتاران دوو مانگ كەوتنە ناو پشووەوە
11:04 - 07/05/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووەوە و وەرزەی
یاسادانانی لەم هەفتەیەوە کۆتایی دێت.
درەنگانێکی شەوی رابردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی
عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
پاڵپشت بە مادەی 57ی دەستووری عێراق و مادەی 22ی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق،
بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی
هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت.
بەپێی راگەیەنراوەكە پەرلەمان بۆ دوو مانگ دەچێتە پشووەوە، بەڵام کاری چاودێریی
پەرلەمان بەردەوام دەبێت.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆ، ساڵانە پەرلەمانی عێراق و هەرێم دوو وەرزی
دوومانگی پشوودانیان هەیە.