سبهینێ سهرۆكی نوێی پهرلهمانی عێراق ههڵدهبژێردرێت
10:05 - 30/10/2024
زەمەن - عێراقی
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، سبەی پێنجشەممە سەرۆکێک بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی سونەكانە، لەدوای لادانی محەمەد جەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەبڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، پۆستەكە بەبەتاڵی ماوەتەوەو سونەكان لەناو خۆیاندا لەسەر كاندیدێك رێكناكەون.
پێشتر چەندجارێک هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانەوە نەتوانراوە پۆستەکە یەکلابکرێتەوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی عێراق بەهۆی دوورخستنەوەی حەلبووسییەوە بێ سەرۆک ماوەتەوە.