بەهۆى بڕیارێکى نوێى حکومەتەوە نرخى خانوو و زەوى گران دەبێت
06:54 - 29/09/2024
زەمەن - عێراقى
بڕیاریکى حکومەتى عێراق بۆ زیادکردنى رسوماتى گواستنەوەى خاوەندارێتى موڵک، نرخى خانوبەرە لە عێراق گراندەکات.
د. نەبیل مەرسومى پسپۆڕى ئابوورى و مامۆستاى زانکۆ لە فەیسبووکى خۆى وێنەى فەرمانێکى وزارى بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتى، بەهۆى بەرزکردنەوەى وەرگرتنى رسوماتى گواستنەوەى موڵک، لە عێراق نرخى خانوبەرە گراندەبێت.
بەگوێرەى ئەو فەرمانە وزارییەى نەبیل مەرسومى بڵاویکردووەتەوە، رێژەى وەرگرتنى رسومات لەکاتى گواستنەوەى خاوەندارێتى موڵکێکى سەکەنى بۆ 40% بەرزکراوەتەوە، لەهەمانکاتدا بۆ موڵکێکى بازرگانى بۆ 100% بەرزکراوەتەوە.