115 عیراق

حەس حەس دەستگیردەکرێت

01:35 - 03/08/2024

زەمەن - عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی حەس حەس چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەرکرد.

ئەمڕۆ ٣ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەی چاودێریی بڵاوكراوە نەشیاوەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیاری دەستگیركردن بۆ عیناد خالید ناوسراو بە (حەس حەس) دەرچووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە تۆمەتی بڵاو كردنەوەی بابه‌تی نەشیاو بڕیارەكە دەرچووە، كۆمەڵێك ڤیدیۆ و شتی بڵاو كردووەتەوە لەگەڵ ئادابی گشتیی ناگونجێت.

دووپاتیشی کردەوە کە ماوەیەكە ئەو لیژنە چەندین كەسی دیاری سۆشیاڵ میدیا دەستگیر دەكات، بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی شتی نەشیاو، زیاتر لە 10 كەس دەستگیر كراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن