پەرلەمانتارە گەنجەكە سكاڵای دژی ناردنی 400 ملیارەكە تۆماركردەوە
03:39 - 13/03/2023
زەمەن
مستەفا جەبار سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق، جارێكی دیكە سكاڵای لە دژی ناردنی 400 ملیارەكە بۆ هەرێمی كوردستان تۆماركرد.
مستەفا سەنەد، له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر بڵاویكردهوه، سکاڵام له دژی وهزارهتی دارایی و حكومهتی عێراق تۆماركردووه بههۆی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان.
مستەفا جەبار سەنەد مەریانی، سیاسیی و ئابووریناس و شارەزای بواری نەوتە، لە ساڵی 2021 ەوە وەك سەربەخۆ بووە پەرلەمانتاری عێراق، پێشتر و لە 25ی كانوونی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی ئەم پەرلەمانتارە، بڕیاری ناردنی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە كە لەلایەن حكومەتی پێشوو دەرچوو بوو.
مستەفا سەنەد، ساڵی 1985 لە پارێزگای بەسرە لە دایک بووە، باوکی چالاکێکی سیاسی بووە و لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حوسێن لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە سێدارە دراوە. مستەفا خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری تەکنەلۆژیای پترۆکیمیایی، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئابووری نەوت و گاز لە زانکۆی بەسرە .
مستەفا جەبار، لە وەزارەتی نەوت وەک ئەندامی لیژنەی سەر بە نەوت لە باشوور کاری کردووە، هەروەها پۆستی بەڕێوەبەری شانەی بەدواداچوونی لە ئۆفیسی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەرگرتووە بۆ بەدواداچوون پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکان تا ئەو كاتەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو شانەكە هەڵوەشێنرایەوە.
مستەفا جەبار، لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی 2021 وەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ، بە نوێنەرایەتی پارێزگاری بەسرە، گەیشتە پەرلەمان.
كەسێكە لەوانەی كە كاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردووە و 24ی تشرینی یەکەم 2022 مستەفا جەبار سەناد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە تویتێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، یەکەم تۆمەتبار بە دزینی پارەی باج بە فڕۆکەی تایبەت گەشتی بۆ دەرەوەی عێراق كردووە.
ئەم پەرلەمانتارە گەنجە خاوەنی دوو كتێبە بەناوەكانی "کتێبی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٦". لەگەڵ "کتێبی نرخی نەوت لە عێراق و جیهان".