حكومه‌تی عێراق به نیازه مووچه‌ی خانه‌نشینان بۆ سه‌رووی 800 هه‌زار دینار زیاد بكات
10:32 - 04/03/2023
"زەمەن"
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق، دەستەی ڕاوێژکارانی ڕاسپاردوو بۆ تەواوکردنی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
زیادکردنی مووچەی خانەنشینان.
په‌رله‌مانتارێك نوسراوێكی له‌سه‌ر مووچه‌ی
خانه‌نشینان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و تێیدا داوایكردووه مووچه‌كانیان
زیاد بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك پاداشتێكی بۆ ئه‌و خزمه‌تی كردویانه و به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی
بژێوی گرانه و زۆربه‌ی خانه‌نشنیانیش نه‌خۆشی شه‌كره و فشاری خوێنیان هه‌یه‌و
مووچه‌ی ئێستایان به‌شیان ناكات و داوایكردووه مووچه‌كیان زیادبكرێت به‌جۆرێك كه‌مترین
مووچه 800 هه‌زار دینار بێت.
سودانی، په‌راوێزێكی
بۆ نوسراوه‌كه نوسیوه و ئاراستەی ڕاوێژكارانی كردووه‌و ڕایسپاردوون لێكۆڵینه‌وه
له پرسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، پاکێجێکی بۆ خانەنشینان دەستپێکردوه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه زیادکردنی
مووچە، تەرخانکردنی پارچە زەوی و کەمکردنەوەی کرێی گواستنەوە و هاتوچۆ.