276 عیراق

یەکێتی و پارتی لەگەڵ هاوپەیمانی دەوڵەت کۆبونەوە

08:17 - 23/01/2023

زەمەن
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە لە پێكهێنەرەكانی حكومەتی عێراق پێكهاتووە، لە نوسینگەی نوری مالیكی كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا لە یەكێتی نیشتمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی ئەو حزبە و خالید شوانی و لە پارتیش فواد حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشدارن.

هەروەها لە كۆبونەوەكەدا كە لە نوسینگەی نوری مالیكی بەڕێوەدەچێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بەشدارن.

 

ئەمە یەكەم كۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە لە ساڵی نوێ و دوای هاتنی برێت مەكگۆرك رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دێت بۆ عێراق.

 

كۆبونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ ناجێگیری نرخی دۆلار و هۆشدارییەكانی ئەمریكا لەبارەی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران، هەر ئەمڕۆ مستەفا غالب كە نزیكە لە موقتەدا سەدرەوە لە پارێزگاری بانكی ناوەنی لابرا و لەجێگەیدا عەلی عەلاق دانرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن