په‌یامێك له وه‌زیره‌كه‌ی سه‌دره‌وه: حه‌شد ته‌نیا برای ئێوه‌نین، به‌ڵكو له ئێوه‌ن
09:04 - 15/08/2022
"زەمەن"
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو
به وه‌زیرەکەی موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند: سه‌ماحه‌ت _موقتەدا سەدر_ رایگەیاندوە
کە ناوهێنانی من قەدەغەیە لە سرود و وتار و وێنە و لافیتە یان هەر شتێکی تر و
دەبێت ئارام بن تا کۆتایی بە هەموو وردەکارییەکانەوە.
له تویتێكدا ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه حه‌وت
رێنمایی بۆ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، رایگه‌یاندووه،
داواكارییەكانتان بریتین لە چاكسازی لە سیستمدا بە هەمو وردەكاریەكانیەوە: لە
دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێكردن، هەروەها لێپرسینەوە لە گەندەڵەكان، بە
توندی قەدەغەیە داوای گەڕانەوەی بلۆكی سەدری بۆ پەرلەمان بكرێت.
وەزیرەکەی سەدر، دەڵێت: ئاسایش و حەشدی شەعبی ته‌نها
برای ئێوه نین، به‌ڵكو له ئێوه‌ن و له‌نێو ئێوه‌ن و بۆ ئێوه‌ن، هێرشکردنە سەریان
پێشێلکارییە بۆ سەر سەماحەتی سەدر خۆی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان
دەبێت و ده‌زگای دادوه‌ری و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هێڵی سوره، هه‌رچه‌نده داوای
چاكسازیشی بكه‌ین، جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە نابێت به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌بونه زۆره‌ی
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، خه‌ڵك بێزار بکرێت.
بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو لایه‌نگرانی سه‌در خۆپیشاندانی
به‌ر فراوان بكه‌ن، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوایكردووه ده‌بێت خۆپیشاندانه‌كه له
ڕووی ژماره‌وه بێ پێشینه بێت.