وێنه..به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كازمی گه‌یشته موسڵ و به‌ردی بناغه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی دانا
08:56 - 10/08/2022
زه‌مه‌ن - عێراقی
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە
10/8/2022، بە یاوەری شاندێک گەیشتە شاری مووسڵ، لەلایەن نەجم جبووری پارێزگای نەینەوا
و بەرپرسانی دیکەی شارەکە پێشوازی لێ‌کرا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای سه‌رۆكوه‌زیران؛ لەو سەردانەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق،
بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی مووسڵ دادەنێت کە بەهۆی
شەڕی داعش زیانی بەرکەوتووە.
بەهۆی شەڕی داعش زۆربەی باڵەخانە و شوێنە گشتییەکانی مووسڵ داڕوخاون و پێویستیان
بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە هەیە، خەڵکی شارەکەش گلەیی لەوە دەکەن، دوای شەڕی
داعش ئاوڕی جددی لە مووسڵ نەدراوەتەوە.