لە پارێزگایەک سێ رۆژ بەهۆى گەرماوە دەکرێت بەپشوو
09:48 - 07/08/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی
گەرماوە سێ رۆژ دەکرێتە پشوو لە سەرجەم دام و دەزگاکانی پارێزگای زیقار.
پارێزگاری زیقار رایگەیاند:
بە رەچاوگرتنی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و نەبونی کارەبای پێویست بۆ فێنکردنەوەی
فەرمانبەران و بەبۆنەی عاشوراوە بڕیاردراوە بە پێدانی پشو بە فەرمانبەران بۆ ماوەی
سێ رۆژ لە 7 بۆ 9ی ئاب.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم
بڕیارە هێزە ئەمنییەکان و نەخۆشخانەکان و بەشێکی شارەوانی و کارەبا و ئاو ناگرێتەوە،
هاوکات تاقیکردنەوەی خوێندکارانیش گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.