هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكه‌ی و دوو پاسەوان برینداربوون
12:56 - 14/01/2022
زه‌مه‌ن –
عێراقی
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشكرایه سه‌ر
باره‌گای پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا.
سەرچاوەکانی پۆلیسی
عێراق دەڵێن هێرشێک لەڕێی بەکارهێنانی نارنجۆکەوە بینای حیزبی تەقەدومی سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق محەمەد حەلبوسیان کردۆتە ئامانج و دوو پاسەوان برینداربوون.
چەند کاتژمێرێک
دواتر هێرشێکی هاوشێوە بینای حیزبی عەزمی لە بەغداد کردە ئامانج کە بە هەمان شێوە
حیزبێکی سوننی سیاسییە لە عێراقدا، پۆلیس وتی زیانێکی کەمی لێکەوتۆتەوە.
هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی
هێرشی دووەمی ڕانەگەیاندووە.
ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی
عێراق کە زۆرینەیان شیعەن و لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 10 دا موقتەدا سەدر زۆرترین دەنگی
هێنا، لەبەرژەوەندی دەستنیشانکردنەوەی حەلبوسی وەکو سەرۆکی پەرلەمان دەنگیاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز