806 عیراق

مردن و توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركرد

04:21 - 27/07/2021

زه‌مه‌ن_عێراق


رۆژ له‌ دوای رۆژ مردن و توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق زیاتر به‌رزه‌ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌  70 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق 12 هه‌زار و 185 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا هه‌شت هەزار و 547 توشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە 90.6%‌ه‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.


هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 71 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 19 كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن