گه‌شتی ئاینی بۆ سه‌ردانی گۆڕی "حه‌زره‌تی عه‌لی و حسێن" له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
11:08 - 18/07/2021
زه‌مه‌ن
– عێراقی
گه‌شتیه ئایینیه‌كان بۆ په‌یڕه‌وانی شیعه مه‌زهه‌ب
له عێراقق ده‌ستیان پێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپاراستن لە
ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عیراق، رایگه‌یاند:
ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندیی لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتیاریی ئایینی لە نێوان
عیراق و وڵاتانی جیھان نیشانداوە.
ئەو رەزامەندییە دوای ئەو داواكارییە دووبارەیەی
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار ھاتووە كە لە ماوەی نزیكەی ساڵێكە پێشكەشی دەكات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: ھاتنی گەشتیارەكان
بە شێوەیەكی گونجاو لەگەڵ پرۆتۆكۆلە تەندروستییەكان دەبێت و لە دوێنێ ھەینیشەوە
دەستیان بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە رێگەی گەیشتنی گەشتیاران بۆ فرۆكەخانەی شاری
نەجەف كردووە. ئەوەش پاڵپشتییەك دەگەیەنێت بۆ كەرتی گەشتیاری بەتایبەتی لە شارە
ئایینییەكاندا.
له‌شاری
نه‌جه‌ف گۆڕی حه‌زره‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب لێیه كه خه‌لیفه‌ی سێیه‌می موسوڵمانانه
لای سوننه و ئیمامی یه‌كه‌می شیعه‌كانه‌و ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د
درودی خوای له‌سه‌ربێت، له شاری كه‌ربه‌لاش گۆڕی حه‌زره‌تی حسێن لێیه، كه ئیمامی
سێیه‌می شیعه‌كانه.
وڵاتی عێراق به‌هۆی بونی ئارامگای دو پێشه‌وای
گه‌وره‌ی شیعه‌كان واته (ئیمام عه‌لی) و (ئیمام حسێن) ئه‌و هه‌له‌ی به‌ده‌ستهێناوه
كه ببێته سه‌نته‌ری ئاینی شیعه له‌جیهاندا. كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف هه‌ر له كۆنه‌وه
جێگه‌ی پڕ بایه‌خ بوه له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌بواری لێكۆڵینه‌وه و خوێندن
له بواری شیعه‌گه‌ریدا كاریان كردوه.