حكومه‌تی عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12 ده‌كات
11:02 - 01/12/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی
دارایی عێراق له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی
فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌كات.
دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه
رایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی لە سبەینێ چوارشه‌ممه‌وه دەست بە دابەشكردنی
موچەی مانگی 12ی خانەنشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دەكەن.
ئه‌مه
له كاتێكدایه، حكومه‌تی
هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی "1 و 2 و 3 و 4"ی فه‌رمانبه‌رانی داوه و موچه‌ی
مانگه‌كانی "5 و 6و 6و 7و8"ی پاشه‌كه‌وت كرد كه سێ موچه‌یان هی كابینه‌ی
پێشووبوون، بڕیاربوو به لیستی مانگه‌كانی "9 و 10 و11و 12" موچه 30رۆژ
جارێك دابه‌شبكرێت، به‌ڵام زیاتر له 50 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9 تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 دیارنیه، ئه‌وه‌ش
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ی نه‌ناردووه.