نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەى کوژراوانى خوپیشاندانەکانى عێراق ئاشکرا دەکات
02:24 - 23/05/2020
"زەمەن"
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی
عێراقدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو تا مانگی ئاداری ئەمساڵ، ٤٩٠ خۆپیشاندەر
کوژراون و ٢٥ی دیکەیش بێ سەروشوێنن.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا
هاتووە: "لە میانی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە
له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکراوە تا مانگی ئاداری ئەمساڵ،٤٩٠
خۆپیشاندەر کوژراون و حەوت هەزار و ٧٨٣ی دیکەیش برینداربوون".
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ٢٣ی کانوونی دووەمی رابردوو رایگەیاندبوو
کە لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، ٦٠٠ کەس کوژراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لەمیانی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو تا ئاداری ئەمساڵ، ١٢٣کەس رفێندراون کە ٩٨یان
ئازادکراون و هێشتا ٢٥ی دیکەیان بێ سەروشوێنن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له عێراق كه خۆپیشاندانه‌كان ته‌شه‌نه‌یان
سه‌ند، به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان
خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌ناسبه‌ده‌ستانه‌وه كوژران كه نه‌ده‌زانرا كێن و
له كوێوه ته‌قه ده‌كه‌ن. حكوومه‌تیش روونكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراوی له‌و باره‌یه‌وه
نه‌خسته‌ڕوو.
بەڵام لەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە چەکدارانی
سەربە گرووپەکانی حەشدی شەعبی تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.