وەزارەتی تەندرووستی عێراق ژمارەیەک چاکبوەوەی کۆرۆنای راگەیاند
04:34 - 25/03/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی
ڕابردوودا ١٤ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبن و تێی
پەڕێنن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندرووستی عێراق دەڵێت "لە
ئەنجامی پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ٣٠ کەسی دیکە لە عێراق وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە
تۆمارکراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دوو کەس لە شاری کەرکوک و
بابل بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دستداوە".
تا ئێستا ٣٤٦ کەس لە عێراق توشی کۆرۆنابوون
و لەو ژمارەیەش نزیک بە ٣٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.