474 عیراق

ئەیاد عەلاوی: هیچ گفتوگۆیەک سەرناگرێت

09:22 - 08/11/2019

"زەمەن"
ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق رایگەیاند،"بەهۆی بونی میلیشیای زۆر لە عێراق و بەكارهێنانی گولـلە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت".


ئەیاد عەلاوی بە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی وتووە،"هۆشدارییم داوەتە عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەندێك ئەندامی نوسینگەكەی، كە بونەتە هۆی قوڵبونەوەی تەنگەژەكان"

ئەو کە ماوەیەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە دەشڵێت ،"بەهۆی بونی میلیشیای زۆر لە عێراق و بەكارهێنانی گوللـە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت، پێویستە دەستبەجێ لێپێچینەوە لە بەرپرسانی كوشتنی خۆپیشاندەران بكرێت"

جەختیشدەکاتەوە، عێراق بە دۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، ئەستەمە بتوانین پێشبینی قۆناغی داهاتوی روداوەكان بكەین، كێشەی زۆر تەنگیان بە حكومەتی عێراق هەڵچنیوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن