725وتار

ئایا دیداری لوتکەیی ئیلکترۆنی نێوان بایدن و پۆتین بۆ قەیرانی ئۆکراین دەتوانێت جیهان لە جەنگێکی مەترسیدار دوربخاتەوە؟

12/8/2021 6:22:00 PM
ئاریان رەئوف


دیداری دیپلۆماسیەتی لوتکەی ئیلکترۆنی تازەترین ئامرازێک لە دنیای پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان سەری هەڵداوە، کە ئەویش بریتیە لە دیداری سەرۆکی وڵاتان بە شێوەی ئۆنلاین  بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پرسە جیهانیە گرنگ و هەنوکەیەکان بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاری  هەماهەنگی یان چارەسەرکردنی کیشەکان و ریگریکردن لە تەشەنەسەندیانز ئەم جۆرە لە دیدار لە رابردودا ئەو گرنگیەی نەبوو بەڵام سەرهەڵدانی coved-19 ( کۆرۆنا) زەمینەی باشی بۆ دیپلۆماسی ئەلکترۆنی و لە نێویشیدا دیپلۆماسی لۆتکەیی ئیلکترۆنی رەخساند.  جۆبایدنی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پیشی هەموو سەرۆکەکانی تری جیهانە لە بەکارهێنای ئەم ئامرازە نوێە و تەنها لەساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٣ جار دیداری دیپلۆماسیەتی لوتکەی ئیلکترۆنی بەکار هێناوە و، وابریاریشە رۆژی ٩-١٠ /١٢/٢٠٢١ دیدارێکی گەورەی جیهانی بە هەمان ئامراز (دیداری لوتکەی ئیلکترۆنی ) سازبدات.

رۆژی سێشەمە رێکەوتی  ٨/١٢/٢٠٢١  دیداری لوتکە لە نێوان جۆ بایدنی سەرۆکی وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە سەر پرسی قەیرانی ئۆکراین (ئۆکرانیا) بە شێوەی ئۆنلاین  ئەنجامدرا کە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند.

  قەیرانی ئۆکراین یەکێکە لەو قەیرانانەی کە مۆرکی هەمیشەی گرتوە بە هۆی گرنگی پێگەکەی و هاوسنوری لەگەڵ روسیا،  ئەم قەیرانە لە ساڵی ٢٠١٤ شێوەیەکی ترسناک سەری هەڵدا کە سەرئەنجام روسیا توانی دەست بگرێت بە سەر نیمچە دورگەی کریما (قرم).  لەگەڵ ئەوەشدا   روسیا بە پاساوی جۆر بەجۆر پاڵپشتی گروپە جودای خوازەکانی رۆژهەلاتی ئۆکراین ، بەڵام سەرئەنجام پە پێی پرۆتۆکۆلی مینسک ٢ توانرا کیشەکانی نێوان ئۆکراین و روسیا هێوربکرێتەوە.

بەڵام لە سەرەتای مانگی ١١/ ٢٠٢١ روسیا ژمارەیەکی زۆر هیزی هێنایە سنورەکانی ئۆکراین ولاتانی یەکێتی ئەوروپا و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای نیگەران کرد ، هەربۆیە هەردوو لا  سەرلەنوێ قەیرانەکە بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر دەرکەوەتەوە. روسیا لە سەرەتادا  پاساوی ئەوەی بۆ هێزەکانی کە سنوری وڵاتی خۆێدان و هەربۆیە ئازادە لە جوڵە پێکردنیان، لە لایەکی تریشەوە ئۆکراینی بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆلی مینسک ٢ تۆمەتبار کرد کە فرۆکەی درۆنی بەکارهێناوە دژ بە گروپە جوداخوازەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین. لەبەرامبەریشدا  هاوپەیمانی ناتۆ و فەرەنسا و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا روسیایان ئاگادارکردۆتەوە لە هەرکاتێک هێرش بکاتە سەر ئۆکراین پاڵپشتی ئۆکراین ئەکەن. ئەمریکاش نیگەرانی خۆی لە دۆخەکە خستە روو کە ترسیان هەیە لە جوڵەکانی سوپای روسیا.

قەیرانەکە لە ئێستا گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار. کە هەندێک لە چاودێران دووری نازانن کە سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ روو بداتەوە بە هاتناوەوەی هێزەکانی روسیا بۆ خاکی ئۆکراین، لە لایەکی تریشەوە هەندێک لە چاودێران ئەم جوڵانەی روسیا بە ترساندنی ئۆکراین و ناچارکردنی ئەمریکاو و ئەندامانی ناتۆیە بۆ ئەوەی رێگری بکات لە قەبوڵکردنی ئۆکراین لە ئەندامێتی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەم فشارانەی وەک کارتی فشار بۆ راگرتنی هەر هەوڵێکە لەو بارەوە هەبێت  چونکە بون بە ئەندامی ئۆکراین لە ناتۆ ئاسایشی روسیا دەکەوێتە مەترسیەوە.

  دەرئەنجامی ئەم قەیرانە رێکەوتی ٧/١٢/٢٠٢١ دیداری دیپلۆماسی لوتکەیی ئیلکترۆنی نێوان جۆ بایدن و ڤلادمیر پۆتینی لێکەوتەوە، کە لەروی تەکنیکیەوە دیدارێکی  گرنگە کە لە ماوەیەکی کەمدا توانانر سەرۆکی دوو دەوڵەتی  کاریگەر بەسەر بریار سیاسی جیهانی بە یەک بگەیەنێت بۆ قەیرانێکی  نێودەوڵەتی کە رەنگە ئاسایشی جیهانی بخاتە بەر مەترسی.

لە دیدارەکەدا هەردولا لەماوەی ئەو دوو کاتژمێرە هەموو ئەو سیناریۆیانەیان خستۆتە بەرباس کە رەنگە دەرئەنجامی هەر جەنگێک کە روبدات لێیبکەوێتەوە. بۆ نمونە جۆبایدن  زۆر راشکاو بوە وئەوەی خستوەتە روو کە ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ رویدا و جاوپۆشی لە روسیا کرا ئەمجارە بی دەنگ نابن، هەروەها ئامەژەی بەوە کردوە ئەگەر روسیا هەر کارێكی سەربازی وەها بکات بێگومان سزادانی ئابووری بۆ روسیا لێ ئەکەوێتەوە، دوبارە ناتۆ هێزی بۆ ناوچەکە ئەگەرێنێتەوە، هەروەها خەونی روسیا بۆ راکیشانی بۆری گازی سروشتی (نورد ستریم٢) بۆ ئەوروپا لە گۆر دەنێت، کە ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی تازەی داهاتە بۆ روسیا .

لە بەرامبەریشدا پوتین ئەوەی راگەیاندو کە روسیا لەگەڵ سزا ئابوریەکان دەستی نەرمکردوە و یەکەم جار نابێت سزا بدرێت، چونکە ئەوە ئاسایشی روسیا لا گرنگترە و بە هێڵی سوری ناوبردوە ، هەربۆیە ئەو جوڵە سەربازیانە نزیک لە سنورەکانی روسیا بە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشەکەی دەزانێت.

هەرەها سەچاوە رۆژنامەوانیەکان لەوانە نیۆرک تایمس لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە  کە پۆتین سیناریۆی کۆتایی خۆی نەخستوەتە روو، بەوەی کە بە راستی نیازی داگیرکاری هەیە یان تەنها ئەم جوڵانەی بۆ ئەوەیە لە رێگەی قەیران دروستکردنەوە ناچاری رۆژ ئاوا بکات کە وەڵامی داخوازیەکانی بدەنەوە.  

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر چی دیدارەکە جۆرێک لە توندی پێوە دیار بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دابراو نەبوو لە کەشی خۆشحاڵی بۆ نمونە  لەو پارچە ڤیدۆیەی کە تەلەفزیۆنی فەرمی روسیا بلاوی کردۆتەوە،لە سەرەتای دیدارەکەوە  پۆتین لە بە بایدن ئەڵیت "سلاو ریز جەنابی سەرۆک" لە بەرمبەریشدا جۆ بایدن بە دڵخۆشیەوە ئەڵێت " زۆر خۆشحاڵبوم جاریکی تری بە دیدارتان" . ئەوەی جێگەی سەرنجە سەکەوتنی ئەم لوتکە ئیلکترۆنیە ئەگەر چی رون نیە بەڵام رەنگە رۆڵی هەبێت هیورکردەوەی قەیرانە کە و دەرگا بە روی گفتوگۆ و دانوسانی نێوی بەروی نەیارەکاند بکاتەوە. ئەمەش بۆ خۆی خاڵێکی گرنگە  وەرچەرخانێکی جۆریە لە بواری دیپلۆمسی کە دەکرێت وڵاتان چ بۆ  پتەو کردنی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی و فراوانکردنی هاریکاری  نێوانیان بێت یان بۆ گرتنە بەری رێگە چارە بۆ سنوردارکردنی  قەیران و کێشە نیودەوڵەتیەکان بێت  دەکرێت سود لە دیپلۆماسی لوتکەی ئیلکترۆنی ببینرێت. بەتایبەت دوو وڵاتی زلهێزی جیهانی بۆ هێورکردنەوەی یەکێک لە  ئاڵۆزترین  قەیرانە سیاسەکانی جیهان گرتویانەتە بەر.

لە کۆتایدا پرسیارێک کە جێگەی سەرنجە ئایا جۆ بایدن بۆچی زیاتر لە هەر سەرۆکێکی جیان ئەم شێوە دیپلۆماسیە دەگرێتەبەر ؟ ئەگەر چی وەڵامێکی رەها بۆ ئەم پرسیارە نیە بەڵام سەرنجم لەم بارەوە بریتیە لە :
1-بارودۆخی تەندروستی جۆبایدن رەنگە هاوکاربیت کەوا سیاسەت دارێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتوەکانیئەمریکا ناچار بکات بەم جۆرە لە دیپلۆماسیە رازیبن.

2-بڵاوبونەوەی coved-19 ( کۆرۆنا) هۆکارێکی ترە کە لە ماوەی رابردودا بروای بە دیپلۆماکاران و سیاسەتوانانیجیهانی هێنا بێت دەکرێت ئەم ئامرازە رۆڵی هەبێت لە هیورکردنەوەی قەیران و فراوانکردنی هاریکاری نیودەوڵەتی.

3-یەکێکی تر لەپاڵنەرەکانی بەکارهێنانی ئەم ئامرازە لە لایەن جۆبایدنەوەرەنگە بۆ ئەو بەرنامەیە بگەرێتەوە کە لە سەردەمی هیلاری کلینتۆنەوە بۆ برەوادان بە دیپلۆماسیەتی ئەلیکترۆنی گیراوەتەبەر لە لایەن وەزارەتی دەرەوە.

4-هۆکارێکی تریش ئەوەیە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بیەوێت پیشەنگ بێت لە برەودان بەم ئامرازە نوێە لە بواری پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن