لە نێوان بەرداشی چەتەگەری و پۆپۆلیستیدا
11/14/2020 6:18:00 PM
ئاریان رەئوف
قەیرانی نێوان هەرێم و بەغداد قەیرانێکی دروستکراوی مەودا درێژە، کە
ئامانج لێی مانەوەو پاراستنی سیستەمی چەتەگەریە لە هەرێمی کوردستان، لە لایەک سود
لێ وەرگرتنیەتی لەلایەن میلشیا و سەرکردە مافیا-سیاسیەکانی عێراقی، ئەم قەیرانە
لەهەر سەرهەڵدانێکی نارەزایی شەقام و نزیک بونەوە لە هەڵبژاردن چ لە هەرێم و چ لە
بەغداد بە زەقی دەردەکەوێتەوە، چونکە تەنها قەزیەیەک کە بتوانن جۆش و خرۆشی بەشێک
لە هاوڵاتیانی پێبدەن بۆ هەبژاردنەکان ئەو مەلەفانەیە کە لەمسی هەستی مەزهەبی و
نەتەوەی دەکات لە عێراق، ئەم مەسەلەیە بۆ زۆرێکمان رونە چونکە وا بۆ ١١ ساڵە
هەرجارێک لە لیڤڵیکی ئاست بەرزدا ئەم قیرانە بەردەوامی هەیە تەنانەت لە هەندێک
کاتدا لە سنور و مەودایەکی کەم گەشتوەتە ئاستی روبەروبونەوەی چەکداری.
ئەوەی لەم پرسەدا یان لەم
قەیرانەدا رون نەبوە بۆ هاوڵاتیانی بەش مەینەتی هەرێم سود لێوەرگرتنە لەم قیرانە
لە لایەن کەسانی هەڵپەرستی پۆپۆلیستی لە دەرەوەی پارتە سیاسیە چەتەکانی هەرێم کە
سپەیسێکی فراوانی بۆ کردونەتەوە تیایدا بە ئاسانی مەرامی خۆیان بە جێبگەیەنن و هەر
وەک چۆن دەسەڵاتی چەتەگەری لە هەرێم و بەغداد سودیان لەم قەیرانە وەرگرتوە،
ئەوانیش سودمەند بون لەم قەیرانە لە لایەک بۆ هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان و لە لایەکی
تر بۆ مانەوەیان لە نوێنەرایەتیکردن تەنها بۆ سودی خۆیان، تەنانەت زۆرجاریش
پارتەکانیشیان نەیانتوانیوە بە ئاراستەی ئامانجیان برۆن و فشاریان لە سەر دروست
بکەن چونکە وەها خەڵکی نارازیان سەرقاڵ کردوە و وێنایەکی وەهایان بۆ خۆیان دروستکردوە
کە تەنها پاڵەوانێک هاوڵاتیان هەرێم لە دەسەڵاتی چەتەگەری رزگار بکات ئەوانن چونکە
ئەوان تەنانەت مل بۆ پارتەکانی خۆشیان نادەن، ئەویش لە رێگەی وروژاندنی کەیسی
گەندەڵی سەرنج راکیش لە کاتیکدا نەک ئەو کەیسانەیان بە ئامانج نەگەیاندوە بەڵکو
تەنها جاریك یان دوو جار دەیوروژینن و دواتر بە سەریشیدا تێ دەپەرن بۆ کەیسێکی تر،
لەمەشدا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیان بۆ خۆیان بەکارهێناوە و دەیان پەیجی فەکیان دروست
کردوە کە ئیشیان بە پاڵەوان پیشاندانیانە.
لە ئێستاشدا ئەم کەسە
هەڵپەرستانە بەهۆی دانانی مەرج بۆ رادەستکردنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن
بەغدادەوە دوبارە بازاریان گەرم بوەتەوە بە بەیاننامەو قسەو خۆ نمایشکردن،
بەشێوەیەک ئەم کەیسە بۆ بەرأەوەندی هەلپەرستانەی خۆیان بە کارئەهینەوە ، جارێک بۆ
خرۆشاندنی خەڵک جارێکی تر وەک هەلێل بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ئاینندە چ لە
عێراق بیت یان هەرێم .
پۆپۆلیست ئیمە هەمومان ئەوە
ئەزانین ئەم دەسەڵاتدارە چەتەگەرانەی لە هەرێم هەن هۆکار و دروستکەری ئەم قەیرانەن
لە هەرێم ئیتر ئەم براوەتەوە چونکە مانەوەیان بەندە بە دروستکردنی قەیرانی قوڵ ،
هەروەها ئەوەش براوەتەوە کە چەتەکانی هەرێم پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ مافیا-
سیاسیەکانی عێراق هەیە بۆ دروسکردنی قەیرانی قازانج ویست بۆ هەردولا.
بەڵام پیمان بڵین ئەی ئیوە کە هیچتان پێناکرێت
جگە لە قسەی سەرشاشە و خۆنمایشکردنی فەیسبوک وگیرفان پرکردنتان لە بەغدا و کرین
باغ و ڤێلا و پرۆژەی بازرگانی بچوک ئیتر کامەیە هەڵوێستان، کوا یەکێکتان وتان
مانەوەی ئێمە لە بەغداد بێ سودەو دەستان لە موچەو ئیمتیازاتی موفت و پاسەوانی
وەهمی و ئوتۆمبیلی درع هەڵگرت و وازتان لێی هینا لە کاتێکدا لەوەتەی لە بەغدان
بەقەد نوکە دەرزیەکیش سودتان بۆ هاوڵاتیانی بەش مەینەتی هەرێم نەبوە.
ئەی ئێوەی لەوەتەی نوێنەرایەتی
هاوڵاتیان ئەکەن تەنانەت هەندێکتان کەیسێک لەو کەیسانەی خۆتان کە لەسەر گەندەڵی
وروژاندوتانە بچوکترین کارتان لە سەر نەکردوە ئیتر پێمان ناڵین قسەی زل جگە لە
گیرفانی خۆتان چی سودێکی بۆ هاوڵاتانی هەرێم هەیە، ئەمە بەدەرلەوەی ئەو گومانەش
هەیە کەئەو کەیسە گەندەڵیانەی ئەی وروژێنن بۆ ئەوەی لە دواتر بکرێنە شەریکە بەش
یان بەرامبەر برێک پارە کۆتایی پی دێنن ئەم قسەلۆکەیەش تا رادەیەک رەگیکی راستی
هەی چونکە تەنها یەک جار یان دوجار باسی ئەکەن و هەندیکیشتان ئەڵین بە دادگای
ئەدەن بەڵام نە ئەدرین بە دادگا و نە باسیش ئەکرینەوە، ئەم جۆرە لە کارکردن لە
بەغدا شتێکی شاراوە نیە.
لە کۆتایدا ئەوە ئەڵێم هاوڵاتیان هەرێم کەوتونەتە
نیوان بەرداشی ئەم دوو نوخبەیەی سیاسی کە یەکێکیان چەتەگەری وئەویتریان پۆپۆلیستیە،
چونکە وەک چۆن دەسەلاتی چەتەگەری سودمەندە لەم قەیرانە و ئاوی رەگی مانەوەی زیاتری
ئەدات بە هەمان شێوە ئەم نوێنەرە هەلپەرستانە مانەوەیان ودریژەدان و قازنجی
تایبەتیان پەیوەسە بە مانەوەی گەندەڵی و دروست بونی قەیران.
دەرچون
لەم هاوکێشە ئاڵۆزەش پرۆژە و پلانی وردی پێویستە لەم زەمەنی تاریکە زۆر مەحاڵ و
ئاستەمە چونکە ئەگەر پیشتر شەری دەسەڵاتی چەتەگەری بوو بە تەنها ئێستا شەری
پۆپۆلیستی رێگەکەی زۆر سەختر کردۆتەوە، چونکە رێگەی لەهاوڵاتیانی هەرێم وێڵ کردوە
نازانیت بۆ کوی براوت، هەربۆیە لە ئێستادا هەرەشەی راستەقینەن لە پرسی دیموکراسی و
گۆرانکاری و خزمەتیکی زۆر بە دەسەلاتی چەتەگەری دەکەن لە هەرێم.
سەرەرای ئەم مەترسیە بەڵام نابێت بی هیوا بین،
هەربۆیە گرنگە ئەم پرسە ببێتە پرسێکی گرنگ ومشتومری فراوانی لەسەر بکرێت لە لایەن
خەڵکانی ئازادی خواز و ئەکادیمی و ریکخراوە مەدەنیە راستەقینەیەکان.