718وتار

(٨٥ دەفتەر دۆلار) ئیمتیاز وەربگریت و بۆ خواش یەک بەشداریت نەبێت لە پەرلەمان؟!

10/9/2021 8:43:00 AM
ئاریان رەئوف


لە چەند رۆژی رابردوودا راپۆرتێک لە سەر چالاکی پەرلەمانتارانی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کرایەوە، راپۆرتە زۆر راستی خسە روو کە بۆ هەندێکمان نامۆ نیە چونکە چاودێری و بە دواداچونمان هەیە بەڵام رەنگە بۆ زۆرینە شۆکهێنەربێت، چونکە رەوا نیە پەرلەمانتارێک لە ماوەی سێ ساڵی پەرلەمانی کە ٣٧ مانگی کاری کردبێت و زیاتر لە ملیارێک دیناری عێراقی وەرگرتبێت   کە دەکاتە  زیاتر لە (8٥ دەفتەر دۆلار) بەڵام هیچ سەرنج و تێبینەیەکی نەبێت لەو ماوەیەدا، ئەمە لە کتێکدا بە شێک لەو ئەندام پەرلەمانانە  کوردبن لەوانەش کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی گەندەڵ! لە قەڵەم دەدەن و لەوانەشن  کە دوو بارە کاندیدن خۆیان بە پارێزەری خەڵک و روخێنەری هاوپەیمانی گەندەڵی کوردن لە بەغداد دەزانن ؟!!!!!

لێرەو چەند سەرنجێک کورت دەخەمە روو لە سەر ئەم پرسە.

یەکەم : ئایا دەسەڵات بۆ ناشرینکردنی ئەو کاندیدانەی دژی دەسەڵاتن لە هەرێم ئەم راپۆرتە دەخاتە روو؟
نەخیر چونکە ئەو راپۆرتە  لە لایەن دەزگای مەدارک (مؤسسة المدارك) لەعێراق خراوەتە روو، کە لە سێ خولی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا راپۆرتی مانگانە و کۆتایی خولی پەرلەمانی بلاوکردۆتەوە بە وردی و بێ لایەنی . بۆ زانیاری ئەمەش سایتی دەزگاکەیە(www.miqpm.com) .


دووەم : پەرلەمانتاری سەر شاشەی تەلەفزیۆن و پەرلەمانتاری ناو پەرلەمان
وەک ئەوەی لە راپۆرتەکەی دەزگای مەدارک خراوەتە روو، ئەوەمان بۆ دەر دەکەوێت زۆرینەی ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە پەرلەمان بونیان لاوازە یان هەر بونیان نیە بەڵام لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و سۆشیال میدیا زۆر دیارن و خۆیان وا پیشاند دەدەن دژی دەسەڵاتی گەندەڵین و دەیروخێنن!!!  بەڵام لە راستیدا ئەمانە خۆیان بەشێکن لە سیستەمە گەندەڵەکە بە ئاشکراو بە نهێنی لە لایەن بەشێك لە حیزبەکانی دەسەڵات پاڵپشتی دەکرین و گەورە دەکرێنەوە  بۆ ئەوەی پرۆژەی جدی سەرکەوتونەبێت لە هەرێم. روداوەکانی خولی رابردوو سەلمێنەری ئەو راستیەن. لای خۆدی ئەم پەرلەمانتارە کاندیدبوانە  ئەوەی گرنگە لایان دەرچونەوەیانە و گەیشتنە بەو ئیمتیازە خەیاڵیەی وەری دەگرن، چونکە ئەوە دەزانن چالاکیان لە سەر شاشەی تەلەفزیۆن سۆشیال میدیا بۆ خۆ نمایشکردن و دەنگ بەرزکردنەوەوە تا گەیشتن بە ئاستی جوێن دان وا دەکات لە بەشێک لە هاوڵاتیان هەڵیان بژیرنەوە بۆ پەرلەمان نەک پرۆژەی جدی بۆ بەرەرنگار بوەنەوەی دەسەڵاتی گەندەڵ.

ئەوەی شایەنی باسە چالاکبونی پەرلەمانتار لە نێو پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە بۆهاوڵاتیانی هەرێم ، لە ماوەی رابردوودا هەندێک پەرلەمانتاری چالاک توانیویانە سودیان هەبێت لەوەی کە ستەمێک لە هاوڵاتیان هەرێم هەڵبگرن چ لە لایەن حکومەتی فیدراڵ بێت یان حکومەتی هەرێم کراوە بەرامبەریان.


            سێیەم : دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆچی پاڵپشتی پەرلەمانتارانی پۆپۆلیست دەکەن ؟
ئەم جۆرە لە پەرلەمانتار کە پەرلەمانتاری سەر شاشەی تەلەفزیۆن و سۆشیاڵ میدیان و بەڵام هیچ بونێکیان نیە لە پەرلەمان یان زۆر لاوازن، پەرلەمانتاری پۆپۆلیستن، لە جیگەی ئەوەی خزمەت بە بەرەنگاری بونەی سیستەمی چەتەگەری لە هەرێم ببنەوە بە پێچەوانەوە خزمەتی گەورە بە دەسەڵاتی سیاسی چەتەگەری دەکەن، چونکە ئەم جۆرە لە پەرلەمانتار لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی زۆر گەورەیان بینیوە لە ساردکردنەوەی خەڵکی دەنگدەری جدی و پەرتەوازە کردن و لاواز کردنی ئۆپۆزسیۆن، هەربۆیە بەشێک لە پارتەکانی دەسەڵات بە کاریان دژ بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون، تەنانەت لە ماوەی رابردوو کە بەشێکیان بەناو هاوپەیمانی هیوایان راگەیاند بە حساب بۆ بەرەنگاری بونەی سیستەمی چەتەگەری و بە هێزکردنی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام لەواقیعیدا بۆ لاوازکردن و پەرتەوازەکردن بوو چونکە هەر بەزووی لە سەر خواستی بەشێک لە پارتەکانی دەسەڵات خۆیان بە بی هیچ فشارێک پوچەڵکردەوە. لە لایەکی تریشەوە بۆ کاندید بونەوەیان لە سەر خواستی پارتەکانی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردن هاوپەیمانیان دروست نەکرد و بەڵکو بە رێکەوتن لە گەڵیان خۆیانیان بە سەر بازنەکانی هەڵبژاردن دابەشکردن بەوشێوەی لێیان داواکرابوو. دەسەڵات پاڵپشتیان دەکات چونکە هەرچەندە ئەمانە دەنگی نارازیش ( کە دروستکراوە ) بەرز بکەنەوە نابینە هەرەشە لە سەر دەسەڵات لە لایەکی تریشەوە  خەڵکی نارازیشی پی پەرتەوازەو بێ ئومێد دەکەن.


       چوارەم : لە خۆبردوی پەرلەمانتاری دژ بە دەسەڵات و ١٦ پاسەوانەکە
نکۆڵی لەوە ناکرێت کە بەشێک ئەو پەرلەمانتارانەی کە چالاکیان نیە زۆر لە خۆ بردوو و سادەن و بێ پاسەوان دەسورێنەوە و زۆرینە کات لە چایخانە و کافیەکان بە دیان دەکەین بێ ئەوەی پاسەوانێکیان هەبێت، ئەمە لە کاتێکدا  ٥١٠ ملیۆن دیناریان تەنها لەم خولە بۆ موچەی پاسەوان وەرگرتووە . پرسیارەکە لیرەدا ئەوەیە ئەی ئایا کە زۆر لە خۆ بردوون وەک خۆیان دەڵین (خەڵک پاسەوانیانە و پاسەوانیان بۆ چیە!) کەوابێت بۆ چی پارەی ١٦ پاسەوان وەردەگرن؟! وەڵامەکەی لە بەشی دواتر دەدەمەوە.


پێنجەم  : ئایا بە پارەی پاسەوان هەلی کار بۆ گەنج دەرەخسێنن؟
ئەوە برە پارەی کە پەرلەمانتار بۆ پاسەوان وەری دەگرێت مانگانە نزیکەی بری ١٥ ملیون دینارە واتە نزیکەی یەک دەفتەر دۆلار بۆ هەرمانگێک، کە بە پیی یاسا دەبێت بیدەن بە ١٦ کەس بەناوی پاسەوان، واتە هەر پەرلەمانتارێک دەتوانێت ١٦ هەلی کار بۆ ١٦ گەنج برەخسێنیت، بەڵام بەداخەوە پەرلەمانتارەکان ئەم کارە ناکەن پارەکە بۆ خۆیان دەبەن  وبەشیکی  دەدەن بە پەیجەوانەکانیان  و ریکلامی پەیجاکانیان بۆ ئەوەی بیانکەن بە پاڵەوان و بلێن ئێوە قارەمانن و دژ بە گەندەڵی وەستانەتەوە خەڵکیش بروایان پی بکات! جا خۆشی لەوەدایە  زۆربەی پەیجەوانی پەرلەمانتارەکان یاخود فەرمانبەرن لە حکومەت وموچە وەردەگرن یاخود خاوەن کاری خۆیانن، لەمەشدا زوڵم لە گەنج دەکرێت وەک ئەوەی دەسەڵات هیچیان بۆ ناکات پەرلەمانتاری سەر شاشەکانیش وئەوانەی دەسەڵاتیش گەندەڵیان لی دەکەن مافیان دەخۆن. لیرەدا پرسیارێک دێتە پێش، تخوا پەرلەمانتارێک دزی و گەندەڵی لە ١٦ هەلی کار کە خراوەتە بەردەستی بکات چ ئومیدێک هەیە ئەمە دژی دەسەڵات و سیستەمی گەندەڵی  و چەتەگەری بێتەوە، ئەی تخوا ئەمانیش بەشێک نەبن لەم سیستەمە چەتەگەریە ئەی چین؟!


         شەشەم  : باشترین بەرگری هێرش کردنە
لەماوەی رابردوودا بەشێكی زۆری ئەم پەرلەمانتارانە بۆ ئەوەی کارە دزێوەکانی خۆیان بشارنەوەو لە هەمانکاتدا تەوزیفی بکەن بۆ پاڵپشتی، هێرشی زۆریان کردە سەر پارتەکانی خۆیان بەوەی کە چونەتە نێو دەسەڵات (لە کاتێکدا خۆیان ئەندازیاری ئەو بیرۆکەبوون)، چونکە بەم کارەیان سۆزو عاتیفەی لایەنگرانیان بۆ خۆیان رادەکێشا و لە لایەکی تریش هەرکاتێکیش پارتەکەیان هێرشیی بکردایەتە سەر ئەم ئەندام پەرلەمانانە ئەوەندەی تر ئەمان ئاستی جەماوەریان بەرزتر ئەبویەوە و چونکە خەڵکی بەشیوەیەکی گشتی رقی لە هەموو هێز و کەسێکیشە کە بەشدار بێت لە دەسەڵات، هەر بۆیە لیرەدا خستنە رووی کارە دزێوەکانی ئەم پەرلەمانتارانە لە لایەن پارتەکانیان نەک دەبوە هۆی شکاندیان بەڵکو ئەوان سودی گەورەتریان لی دەبینی و سۆزی خەڵکیان زیاتر بۆ دەهات تەنانەت لەم هەڵبژاردنەش زۆر سودیان لەم تاکتیکە بینیوە. لەمەشدا بەشێک لە پەیجە ئاراستە کراوەکانی دەسەڵات پاڵپشتی گەورەیان کردن، چونکە بەهێزکردنی پەرلەمانتاری پۆپۆلیست لە قازانجی دەسەڵاتە لە زۆنێکی دیاریکراو.

حەوتەم : ئایا بەراست ئەم پەرلەمانتارانە خزمەت بە خەڵک دەکەن یان پێجەوانەکەی راستە؟!
لە خوێندنەوە بۆ هەڵسوکەوتی ئەم جۆرە لە پەرلەمانتار ئەوە بەدر دەکەوێت نەک خزمەت بە خەڵک ناکەن بەڵکو خزمەتێکی گەورە بە دەسەڵاتی چەتەگەری لە هەرێم دەکەن، لە بەرامبەردا خەڵکی نارازی بێ ئومێد دەکەن لە بەرەنگاری بونەوەی ئەم دەسەڵاتە چەتەگەریە، بەڵگەی بۆ ئەم تێروانینە، لەم هەڵبژاردنەدا ئاستی بەشداری هاوڵاتیانی نارازی تا ئاستێکی زۆر دادەبەزێت، و دەنگە نارازیەکان پەرتەوازە دەبنەوە، کەئەمەش لە قازانجی دەسەڵاتی چەتەگەری ئەبێت.
لە لایەکی ترەوە ئەگەر خوێندنەوەیەک بۆ کەمپەینی  بەشیک لەم پەرلەمانتارانە بکەین، پرۆژەی جدیان نەک پێشکەش نەکردوەە بەڵکو مودێلێکی پۆپۆلیستی لە خیتابیان هێناوە کە نامۆ بووە لە کەمپەینەکانی تر ئەویش بەکارهێنای شێوازێکی نوێ لە جنێودان کە تا ئاستێکی زۆر بازاریە ئەمەش بۆ راکێشانی سۆزی خەڵکە.


هەشتەم: شیوەن بۆ حسین نیە بۆ هەریسەکەیە
ئەوەی راپۆرتەکەی دەزگای مەدارک خستویەتیە روو ئەو راستیەمان پیشان دەدات کە ئەم بەریزانەی سەری زمان و بنی زمانیان دژی دەسەڵاتن  بە هاتو هاوریان بێت سبەی دەسەڵاتی چەتەگەری دەروخێنن، بەڵام لە واقیعدا خۆیان هەمان سلوک و رەفتاری سیستەمی چەتەگەری پیادە دەکەن تەنانەت لەگەڵ ئەم سیستەمە چەتەگەریەش هاوکاریان هەیە، کە وابێت ئەم بەرێزانە شینەکەیان بۆ دژ بە دەسەڵات بون نیە بەڵکو شینەکە بۆ ئیمتیازاتە زۆر و زەوەندەکانی پەرلەمانی عێراقە کە بەم شیوەی لای خوارەوە :

هەر پەلەمانتارێک لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەر لە موچەی خۆی کە ١٠ بۆ ١٣ ملیۆن دینارە  مانگانە موچەی ١٦ پاسەوانی وەرگرتوە بەبری ١٤ ملیۆن دیناری عێراقی  کە کۆی گشتی دەکاتە( ٥١٠،٠٠٠٠٠٠) پێنج سەد ودەملیۆن دینار کە تەنها لە ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بۆ  وەری گرتوە. بەدەر لە موچەی خۆیان کە بەم شێوەیە

ئەندامیخاوەنی بروانامەی دکتۆرا بری (١،٠٦٣٠٠٠) یەک ملیار و ٦٣ ملیۆن دیناری عێراقی وەرگرتوە بۆ ئەم خولە کە ٣٧ مانگ لە خۆ دەگرێت. کە بەم شیوەی وەریان گرتوە :
مانگانە (١٣) ملیۆن دینارە کە (١٠) ملیۆن بۆ موچە و(٣) ملیۆن بۆ کریی خانو کە کۆی گشتی (٤٨١) ملیۆن دینارە لە گەڵ موچەی پاسەوان دەکاتە (٥١٠ ) ملیۆن دینارە و و بەخشینی (٧٢) ملیۆن دینار بۆ کرینی ئۆتۆمبێل.
ئەندامی خاوەن بروانامەی ماستەر (١٢) ملیۆن دینارە ، کە (٩) ملیۆن بۆ موچە و (٣) ملیۆن کرێی خانوە کە کۆی گشتی موچەکەی بۆ ئەم خولە (٤٤٤) ملیۆن دینارە کە لە گەڵ موچەی پاسەوان دەکاتە (٩٥٤)ملیۆن دیناری عێراقی

تێبینی : ٢٧ مانگ موچەو ئیمتیازاتی ئەندام  پەرلەمانی عێراق بە ١٢٠ هەرزاری عیراقی گۆردراوەتەوە، تەنها ١٠ مانگی بە ١٤٥ هەزار دینار گۆردراوەتەوە بە دۆلار هەربۆیە لە ماوەی تەنها سێ ساڵی رابردوو زیاتر لە ٨٥ دەفتەر دۆلار ئیمتیازیان وەرگرتوە بە دەر لە ئیمتیازاتی ئیفاد و سەفەر کردن پارە وەرگرتن بە ناوی چارەسەر و هاوکاری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن