ناوچه دابڕێنراوه‌كان و هه‌ڵبژاردن
9/24/2021 10:28:00 AM
لەتیف فاتیح فەرەج
سه‌ره‌تا :
ناوچه دابڕێنراوه‌كان له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی
دیكهدان ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له‌و ناوچانه له ڕووی دهستوریشهوه جۆرێك له
لاسه‌نگی تێدایه ، لانی كه‌م له‌و روانگه‌یه‌وه كه ئه‌و ناوچانه له چوارچێوه‌ی
ماده‌ی 140دا تا ئه‌و كاته‌ی یهكلادهبنهوه نابێت هیچ لایه‌ك نهحكومهتی عیراقی
نه حكومه‌تی هه‌رێم تێیدا تاك لایه‌نه حوكم بكه‌ن ، ئێستا كه رێگری له پێشمه‌رگه
ده‌كرێت بۆ چوونه‌وه بۆ كه‌ركوك ئه‌وه پێشێلكاری ده‌ستوریه ، به‌ڵام له به‌ر
ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی یان ئه‌م دۆخه‌ی پێقهبوڵه ، یان بوێری وتنی نیه چاو له‌و
پرسه ده‌پۆشێت ، خۆ گه‌ر لایه‌كیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سواڵی ده‌نگ قسه‌یه
بكات " قسه‌ی ڕووته‌و هیچی تر "
له دوای ریفۆاندۆمه شكستخواردوه‌كه‌ی باشوری
كوردستانه‌وه كوردناوچهیهكی زۆری له
ده‌شتی نهینهواو كه‌ركوك و گه‌رمه‌سێر له ده‌ستداوه ، له بری بیركردنه‌وه له
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ، یان لانی كه‌م گێڕانه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له نیوه‌ی یه‌كێتی
و پارتی كه‌وتنه تانه دان له یه‌كتر و ته‌خوینی یه‌كتر ، ئێستا ده‌نگی كورد له‌و
ناوچانه به راده‌یه‌كی زۆر پاشه‌كشه‌ی كردوه، ئه‌وه جگه له نائومێدیه‌كی زۆری
ده‌نگده‌ری كورد .
هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك :
كه‌ركوك وه‌ك جاری پێشوو 12 به‌ربژێری به‌ركه‌وتوه
، گه‌رچی به به‌راورد به دهۆك یان پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باشوری عیراق ئه‌و 12 نوێنه‌ره
كه‌من ، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند جارێكه جگه له نوێنه‌ری كۆتای كلدۆئاشور كه‌ركوك
12 نوێنه‌ری ده‌بێت ، بۆ ئه‌و 12 كه‌سه‌ش
كه‌ركوك كراوه‌ته سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
به‌م جۆره‌ی خواره‌وه :
بازنه‌ی یه‌ك : باكوری كه‌ركوك و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه
كورد نشینه‌كان، دوبز ، ئاڵتون كۆپری ، له‌یلان ، ئه‌م بازنه‌یه پێنج نوێنه‌ری ده‌بێت
بازنه‌ی دوو: ناوه‌ندی كه‌ركوك سه‌نته‌ر ،
داقوق ، تازه ، و به شێك له ره‌شاد ، ئه‌م بازنه‌یه‌ش چوار نوێنه‌ری ده‌بێت .
بازنه‌ی سێ : حه‌ویجه ، ریاز ، عه‌باسیه ،
تازه‌و به‌شێك له ره‌شاد ، ئه‌م بازنه‌یه سێ نوێنه‌ری ده‌بێت .
بۆ ئه‌م سێ بازنه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن 139 به‌ربژێر
هه‌یه 106 ره‌گه‌زی نێر‌و 33 ره‌گه‌زی مێ ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به سهربهخۆو حزبی
و هاوپهیمانهتیهوه .
به گوێره‌ی ئه‌م دابهسكردنه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
بازنه‌ی سێ كه سێ كورسی به‌ركه‌وتوه ،
ههرسێكی بۆ عه‌ره‌به ، به‌مه‌ش عه‌ره‌ب بێ خۆ ماندوكردن سێ كورسیان مسۆگه‌ره
، ئه‌گه‌ر كه‌مترین كه‌سیش به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن ، له بازنه‌ی دوو ململانێكه
قورس‌تر ده‌بێت و به‌شداری نه‌كردن یان بایكۆت دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت، بازنه‌ی دوو تێكهڵهله
عه‌ره‌ب كورد توركمان ، توركمان له‌م بازنه‌یه زۆرینه‌یه، له‌وانی تر زیاتره ،
بۆیه ئه‌گه‌ر بردنی دوو كورسی هه‌یه ، ئه‌مێنێته‌وه دوو كورسی تر كه ره‌نگه
ئه‌م دوو كورسیهش بۆ عه‌ره‌ب و كورد بن ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیان پرش و بڵاو نه‌بێته‌وه .
له بازنه‌ی یه‌ك كورد چاوی له پێنج كورسیهكهیه
، ئه‌گه‌ر پێنجیشی به‌رێت و له بازنه‌ی دوویش كورسیه‌ك به‌رێت ئه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن
به مایه‌ی خۆی هه‌ستاوه‌ته‌وه .
كورد نائومێد‌و توڕه‌ن :
راسته هێشتا له‌و ناوچانه سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و
ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه
، به‌ڵام كوردی ناوچه دابڕێنراوه‌كان به گشتی و شه‌نگال و كه‌ركوك به تایبه‌تی
نائومێد‌و توڕهترن له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و لایه‌نه كوردیه‌كان" به تایبه‌ت
پارتی و یه‌كێتی " ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و پشتتێكردن و به جێهێشتنهی كه له
2014له شه‌نگال و له 2017 له‌كه‌ركوك ڕویدا
، هه‌ر وه‌ها یه‌كێتی گرفتێكی تری ئه‌و دۆخه ناوخۆیهیهتی كه له دوای 8 ته‌موزه‌وه
هاتوه‌ته پێش و زۆرێك خه‌ڵكی له چون بۆ ده‌نگدان سارد كردوه‌ته‌وه، بیرمان نه‌چێت
یه‌كێتی و پارتی له 2003 تا 2017 ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می پشك و به‌ش و قۆرخ كردنی
زه‌وی و نه‌وتا بوون ، ئه‌وه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دا نه‌بوون چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی
كه‌ركوك بكه‌ن ، ئه‌مه ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه‌ش هه‌روایه .
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان و قسههی تر :
من لێره‌دا باسی ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی هیچ خۆ پاڵێوێك
و شانسی كه‌س ناكه‌م ، قسه‌م له سه‌ر بردنه‌وه‌و دۆڕان نیه ، قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌یه
ئایه خه‌ڵك بڕوای به كاری پارله‌مانی و نوێنه‌رایتی كردن ماوه ، یان له بنه‌ڕه‌تا
ئه‌م شێوازه له چه‌ند ساڵی رابردودا چی له دۆخی خه‌ڵك گۆڕیوه ، واز له دۆخی
نوێنه‌ره‌كان بێنه، باشه ئه‌ی چی بكرێت ، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له ئێستادا
كه‌متر وه‌ڵامه‌كه‌ی پێویسته‌و ، ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین بۆ ئه‌و كاته‌ی 12
نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك و نوێنه‌ری دیكه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌رده‌چن ، تا
بزانین ئاخۆ ئه‌وان ده‌توانن چۆن كێشه‌كانی ئه‌م ناوچانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، گه‌رچی
ئه‌مه بۆپێش هه‌ڵبژاردنیش گرنگه ، به‌ڵام ره‌نگه له ئێستادا به‌شێكی زۆری بچێته
خانه‌ی موزایه‌ده‌وه .