دوای كۆرۆنا چی؟
3/2/2020 8:24:00 PM
لەتیف فاتیح فەرەج
له ماوه‌یه‌كی
كه‌م و چه‌ند ساڵیدا ئه‌وه چه‌ندین جۆری ڤایرۆس له دنیادا بڵاو بێته‌وه ، له ڤایرۆسی
په‌له‌وه‌رو به‌رازه‌وه تا سارس و ئه‌مه‌ی ئێستا ،كه‌س ناپرسێت هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كه
چیه ، ئایه په‌یدا بوونی ئه‌م ڤایرۆسانه رێكه‌وته ، گه‌ر رێكه‌وته هۆكاری ئه‌و
رێكه‌وته چیه ، ئایه ژینگه‌ی زه‌وی به‌و راده‌یه پیس بووه كه هه‌ر ساڵه‌و په‌تاو
تاعونێك سه‌ر هه‌ڵبدات ، ئاخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئه‌مه شه‌ڕێكی بایه‌لۆژی نێوان
زلهێزه‌كان نیه ، ئاخۆ ئه‌و هه‌موو تاقیگه زه‌به‌لاحه كیمیاوی و ئه‌تۆمی و جه‌رسومیه‌ی
دنیا به تایبه‌ت وڵاتانی وه‌ك روسیا ، ئه‌مه‌ریكا ، چین و هه‌تا دوای هۆیه‌ك نین
بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسانه ، ئایه هه‌ر به‌ڕاستی هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
رێژه‌ی مرۆڤ به هه‌ر نرخێك بێت كه‌مبكرێته‌وه ، له به‌رانبه‌ریشدا بۆ چاره‌سه‌ر
به ترلیۆن پاره‌و پوڵ بچێته خه‌زێنه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه ، باشه گریمان
كۆتای مانگی چوار كۆرۆنا نه‌ما ، ئه‌ی ساڵێ تر‌و ده‌ی تر چی ، كێ ده‌ڵێت دوای پێنج
ساڵی تر ڤایرۆسی په‌یوه‌ندی مۆبایل په‌یدا نابێت ، ئه‌و ده‌م ئه‌پڵو سامسۆن و هواوی
و ئه‌وانی تر دێنه مه‌یدان ده‌ڵێن هه‌موو مۆبایله‌كۆنه‌كان له ناو بده‌ن و شتی
تازه به به‌رگری تازه‌وه دروست ده‌كرێت .
مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌دایه‌و كۆرۆناش نه‌بێت شتێكی تر به‌ڕێوه‌یه ، هه‌ر به‌راستی ناكرێت له
سه‌ده‌ی بیسته‌ما دوو جه‌نگی گه‌وره ڕویدابێت و ئێستا 20 ساڵ له سه‌ده‌ی 21 تێپه‌ڕیبێت
و كۆمپانیاكانی چه‌ك و چۆڵ و تاڵانی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره نایه‌نتوانیبێت شتێ
دروست بكه‌ن ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه دروست ده‌كه‌ن زۆر له سه‌رو ئێمه‌وه‌ن ، ئه‌وان
ئاگایان له‌وه نیه تۆ ده‌ترسی یان نا ، به بوونی په‌تا خه‌م ده‌خۆی یان نا ، به
تێكچوونی ژینگه ئازار ده‌چێژی یان نا ، ئه‌وان سه‌رگه‌رمی پلان و پیلانی خۆیانن ،
ئیتر كه‌س له‌وان گوێ له په‌یام و پڕۆژه‌و پلانی ئێمه ناگرێت هه‌روه‌ك چۆن له‌م
هه‌رێمه بچوكه‌ی خۆشمان سه‌روی خۆمان ئاوا مامه‌ڵه له ته‌ك خواره‌وه ده‌كه‌ن ،
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسی داعش یان كۆرۆنا چوار به‌رپرسی ئه‌م وڵاته وڵاتانی كه‌نداو
بداته چاو ، ئه‌وه خاوه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا ده‌مێكه بیریان له‌وه‌ش
كردوه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر زه‌وی ژێر‌و بان بكه‌ن ده‌توانن ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌رنه
سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ژیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه ، من نازانم
فریاد ره‌س كه‌ی دێت و كێیه ، به‌ڵام سور ده‌زانم كۆرۆناش ته‌واو بێت ڤایرۆسێكی
تر له پاكه‌تایه ، ئه‌وان نایه‌ڵن ساڵی ئاینده له ئێستا باشتر بێت ، به ریكلامی
به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵا‌و مه‌عكه‌رۆنی و ئایپادو جۆری نوێی مۆبایل و دوامۆدی ئۆتۆمبیل
و شتی دیكه وڕو كاسیان كردوین ، ئه‌وه بۆیه هه‌میشه چایه‌كه به ساردی ده‌خۆینه‌وه
.