مردنی نه‌گریس رێی نه‌دا .. بۆ قادری حاجی عه‌لی
11/11/2020 12:22:00 PM
لەتیف فاتیح فەرەج
دامنا بوو باسی قه‌ناسه‌كه‌ی
شه‌هید فاخیرت بۆبكه‌م
باسی دوا حه‌یرانی ئه‌و
له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا
باسی خیانه‌تی براكان
دامنابوو ئه‌مجاره پێكه‌وه
قاوه‌یه‌كی قه‌زوان بخۆینه‌وه
پێكه‌وه باسی نه‌هه‌نگه‌كانی پۆست و پله بكه‌ین
ئه‌وانه‌ی ده‌شێ له
بردنتا بۆ گۆڕستان له ریزی پێشی پێشه‌وه بن
ئه‌وانه‌ی له دڵه‌وه
نزای له كۆڵبوونه‌وه‌مان ده‌كه‌ن و
دواتریش له بروسكه‌و
تازیه نامه‌كانیاندا ده‌ڵێن ده‌ستی شكاومان
مه‌رگی نه‌گریس رێی نه‌دا
ئێستا ئیتر تۆش بۆهه‌تاهه‌تایه
جێ‌مان ده‌هێڵیت
ده‌چیت تاهه‌واڵی شار‌و
گرده‌كه‌و هاوڕێكان به كاكه نه‌وه بڵێی
ده‌چیت تا جارێكی تر له
ته‌ك ئازاد هه‌ورامیدا باسی گڕه‌كه‌ی بابه گوڕگوڕو سه‌دای عه‌لی مه‌ردان بكه‌ی
ده‌چیت تا به كاكه حه‌مه‌ی
براگه‌وره بڵێی " منیش دوای گوێ گرتن له گۆرانی مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ بابه مه‌ڕۆ
ئه‌وه هاتم"
ئه‌گه‌ر دنیا بوو حه‌زره‌تی
نالیت بینی پێی بڵێ
"رۆمی ئه‌وه‌نده شومن له ئه‌زمڕیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر"
به حه‌مدی بڵێ به‌رپرسه‌كان
خوی دۆزه‌خیان گرتوه
كه‌س ده‌ست نابات بۆ گیرفانی
كه‌س خه‌می میله‌تی نیه
كه‌س ئاماده‌ی چاره‌سه‌ر
نیه‌و هه‌ناسه‌شی تیا نه‌ماوه
هه‌واڵی باخی گشتی و
دانیشتنه‌كانی حه‌سیب ساڵح و سیتی ستارو چاخانه‌ی شه‌عب به‌ره بۆ شێركۆ بێكه‌س
پێی بڵێ دنیا واشێواوه
" كچیش نابنه نیشتمان "
پێی بڵێ هیچ پاسكیلێكی
كه‌ركوكی له شه‌ڕگه نایه‌ته‌وه
پێی بڵێ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
هێشتا شیعری ئاگرین ده‌نووسێ
پێی بڵێ له‌تیف فاتیح ده‌یه‌وێت
بێیت و پێكه‌وه سه‌رێكی جه‌لیل قه‌یسی بده‌ین
ئه‌و پیاوه‌ی دنیای بیر
بوو ، لێ دنیا له بیری كرد
مه‌رگی نه‌گریس رێی نه‌دا
باسی چه‌ند نوكته‌یه‌كی شاخ و قسه خۆشه‌كانی مام ره‌شید جه‌لال بكه‌ین
باسی بڕنه‌وه‌كه‌ی نازمی
حه‌مه‌ی سلێمان و
هیچ بڕیار نه‌بوو به‌و
جۆره سه‌فه‌ر بكه‌ی
ئێمه هێشتا له سه‌ره‌تای
ئومێد‌و ئاینده‌دا بووین
تۆ پێت ده‌وتم كه ده‌چیته
كه‌ركوك ئاگاداری خۆت به
پێكه‌وه باسی كۆرۆناو
داخستنی ده‌رگاكانی جوانیمان كرد
پێكه‌وه بڕیار بوو به
هاری ئاینده زۆر له كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود بكه‌ین و بڕۆینه‌وه داری خله
ئاخر كاك قایه‌ر تۆ كه‌ی
به نیازی ئه‌و رۆیشتنه بووی
كه‌ی ووتت نیشتمان
ئامانه‌تی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و مه‌ولانا خالید
كه‌ی وتت ئیتر له سه‌هۆڵه‌كه‌وه
سه‌یری هیوای كیژو كوڕه‌كانی شار ناكه‌م
ئه‌و كیژو كوڕانه‌ی به
ئومێده‌وه له به‌رده‌وامی تۆیان ده‌ڕوانی
له به‌رده‌وامی كه‌سێ
بڕوای به دنیای باشتر
بوو نه‌ك مردن
به‌رده‌وامی كه‌سێ جه‌نگاوه‌رانه
تا دوا هه‌ناسه شه‌ڕی مه‌رگی كرد
دواتریش جوامێرانه به
پیری ژیانی هه‌میشه‌ییه‌وه چوو