101 ڕێگا بۆ زیادكردنی داهات و دابینكردنی موچه
3/24/2020 12:53:00 PM
دابان محەمەد
1_
ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌تایه‌كی جیهانیه، كوشنده‌یه، زۆربه‌ی وڵاتان گیرۆده‌ی بون، مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه له هه‌رێم، خۆشبه‌ختانه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاك بونه‌ته‌وه نزیك بوه‌ته‌وه له ژماره‌ی توشبوان، ئه‌م پرسه بۆ كه‌سانی پسپۆڕ و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی جێبه‌جێكردن به‌جێده‌هێڵین، پشتیوانیان ده‌بین و هاوكارییان ده‌كه‌ین و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانیا ده‌بین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوكراوه و چاودێرێكی به دیقه‌تین، بۆ ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و چۆنێتی زیادكردنی داهات بۆ دابینكردنی موچه...
2_
دۆخی دارایی هه‌رێم، ئیمتیحانێكی گه‌وره و ده‌رفه‌ته، تا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واو بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت بكه‌ین. تێبگه‌ین به شوێنپێكانی كابینه‌ی پێشودا حكومڕانی به‌رده‌وامه؟ یان خاوه‌نی ڕوئیای خۆیه‌تی و ڕێگایه‌كی جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر. كاری له پێشینه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و فه‌مانبه‌ر و موچه‌خۆره؟ یان وه‌ك پێشتر حزب و به‌رپرسانی حزب و كۆمپانیاكانیان. تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی به گیرفانی موچه‌خۆر ده‌كرێت؟ یان گیرفانی حزب و كۆمپانیا سێبه‌ره‌كانیان!!!
101 ڕێگا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی دارایی و زیادكردنی داهات و به‌رده‌وام بونی موچه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت ئه‌بێت هه‌ر 101 ڕێگاكه تاقی بكاته‌وه، ئینجا بیر له ده‌ستكاری كردنی موچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ری فعلی! نه‌كاته‌وه. به‌ده‌رله‌وه، هه‌ر هه‌نگا و بڕیارێكی تر جگه له لێكه‌وته‌ی خراپ و قوڵ، ته‌جاوزی ڕێككه‌وتنامه‌كانی به‌شدارییه له حكومه‌ت، بازدانه به‌سه‌ر هیێڵه‌گشتیه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ت، فرسه‌تهێنان و خراپ به‌كارهێنانی یاسای چاكسازییه و گومانی گه‌وره‌ی سیاسی دروست ده‌كات...
3_
ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوخۆوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، زیاتره له‌و داهاته‌ی له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تی دارایی! ده‌یان كۆمپانیای هه‌ردو حزب له خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تا په‌روێزخان، مانگانه ده‌یان ملیار دینار له ژێر ناوی جیادا ده‌به‌ن. وه‌رگرتنی چه‌ندین جۆر باجی تر كه ئه‌ركی حكومه‌ته و دراوه به كۆمپانیاكانی سێبه‌ری حزب، زیانی چه‌ندین ملیار دیناری له داهاتی ناوخۆ داوه، ڕاگرتنی ئه‌م نه‌زیفه له داهات ده‌یان ملیار دینار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت...
له داهاتی نه‌وت، ئه‌و بڕه‌ی ناشه‌فافه و دیارنامێنێت، دوو به‌قه‌د ئه‌و بڕه‌یه كه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت. باجی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و غاز، گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری، كۆمپانیاكانی ئاسایشی بواری نه‌وت(سكیوریتی)، گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و هتد... زیانی سه‌دان ملیار دیناریان له داهاتی نه‌وت داوه به نمونه: تێچوی دروستكردن بۆری نه‌وت، 750 ملیۆن دۆلار بوه، به‌ڵام كرێی مانگانه‌ی 50 ملیۆن دۆلاره! به زمانێكی ساده خانوییه‌ك ده‌كڕیت به 7 ده‌فته‌ر و نیو به‌ڵام بیده‌یت به كرێی 50 وه‌ره‌قه‌ی مانگانه!!!
ئه‌مانه ته‌نها هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی و یه‌كه‌من له ڕێكخستنه‌وه و چاكسازی له داهاتی ناوخۆ ( نه‌وتی و غه‌یره نه‌وتی) كه سه‌دان ملیار دینار داهات ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك به‌س نین، به‌ڵكو نیه‌ت و ئیراده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م كابینه‌یه‌ی ده‌وێت، له‌گه‌ڵ چاودێری وردی لیژنه‌ی باڵای ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجیه گشتیه‌كان...