526وتار

تۆى هاوڵاتى پارەى ئاو بە کێ دەدەیت ؟!!!

6/26/2019 9:38:00 PM
دابان محەمەد


بۆ وەڵامە لاوەزەکەى وەزارەتى شارەوانى


پێوەرى ئاو بۆ ماڵان، لە سلێمانى کۆمپانیاى جنون، لە هەولێر و دهۆک کۆمپانیاى ئاراس دایانناوە، یەکێک لەم دوو کۆمپانیایە کەسى پلە یەکى بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى شارەوانیە، بڕیار بوە بەپێى تەندەرەکانیان کۆمپانیاى ئاراس پێوەرى ئاوى ئەڵمانى و تورکى بۆ ماڵان دابنێت، کۆمپانیاى جنونیش پێوەرى ئیتالى، لە یەکەم هێنانى 100 هەزار پێوەردا 55 هەزار پێوەرى ئاو لە سینەوە داخل دەکەن، نرخى هەر پێوەرێک بە کوالێتى بەرز و بەپێى تەندەرەکان لە نێوان 18 بۆ 20 دۆلاردا بوە ، کەمترین پارە لە تۆى هاوڵاتى وەرگیرابێت 40 دۆلار بوە! بە وتەى بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم، ئێستا نزیکەى 800 هەزار پێوەرى ئاو بۆ ماڵان دانراوە، 16 ملیۆن دۆلار قازانج!!!! ((زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر ماوەى تەندەرەکانى ئەو دوو کۆمپانیایە تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا پێوەرى ئاو دەفرۆشن و بە زارەکى لە لیستى ڕەشدان)).


پێوەرەکانى ئاو پێش دانیان، تاقى نەکراونەتەوە لە ئامێرى بێن تێست، پێوەرە سینیەکان هەواش دەخوێنێتەوە، دەبو لە پێش هەر پێوەرێک قوفڵێک هەبێت بۆ گرتنەوەى ئاو کە نیە (( ئێستا داواى تەوافە دەکەن لە ناو تانکیەکان داینێن)) پێویست بو هەر پێوەرێک خزمەتگوزارى چاککردنەوەى هەبێت کە نیە، لە زستان و لە پلەى ژێر سفر تێک دەچن، لە هاوین و بە پلەى گەرمیش، بەشێکى زۆرى پێوەرەکان بە پێچەوانەوە دانراون، بەهۆى بێسەر و بەرى و ساغ کردنەوەى پێوەرەکان، ماڵى وا هەیە زیاتر لە یەک جار پێوەرى ئاوى بۆ دانراوە، بە گشتى نزیکەى لە سەدا 60 ى پێوەرەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان کێشەى تێدایە(( بیرۆکەى ئەم پێوەرانە هاوشێوەى دانانى پێوەرى کارەبا بوە، تا ئاویش ببێت بە 24 کاتژمێر))!!!!


کۆمپانیاکانى خوێندنەوەى پێوەرى ئاو کێن !!!
کۆمپانیا ختیب علمى، لە دهۆک و هەولێر، کۆمپانیاى ڕێگا ! لە سلێمانى، کۆمپانیاى ئۆرانۆس پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، کارى خوێندنەوە و پسولە و .... بۆ پێوەرەکان دەکەن، نمونەى یەکێک لە کۆمپانیاکان ....


هەردو کۆمپانیاى ئاراس و جنون، بە زارەکى لە لیستى ڕەش دادەنرێن، یەکێک لە کۆمپانیاکان لە ژێر یەک دوو ناوى دیکە وەک کۆمپانیا بەشدارى تەندەرەکانى خوێندنەوەى پێوەرى ئاو دەکات، ڕێگرى بۆ دروست دەکرێت لەلایەن چەند بەرپرسێکى حزبى، دواتر بە نزیکەى 150 بۆ 200 هەزار دۆلار ڕێگرییەکان نامێنن، کێشەیەکى ترى بۆ دروست دەبێت کە زەمانەتى بانکى نابێت و نزیکەى 7 ملیۆن دۆلارە، دواتر لە ڕێگەى کۆمپانیاى قەیوانەوە زەمانى بانکى دادەنێن و قەیوان دەبێتە هاوبەشى لە سەدا 20 ى کۆمپانیاکە، کۆمپانیاک دیکەش هاوبەشى دەکات و سەرەنجام بە 2 ملیۆن دۆلار کەسى یەکەمى دانانى پێوەرەکانى ئاو، لە پرۆسەکەدا نامێنێت، بۆیە سەیر نیە، کاتێک قسە لەسەر ئەم پرسە دەکەیت و فشار ئەکەیت پرسیار لەسەر ئیش و کارى کۆمپانیاکان دروست ئەکەیت، بێ سێ و دو، وەزارەتى شارەوانى بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆکان ڕادەسپێرێت، بۆ ڕونکردنەوە و کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى.


ئەم دۆخە لە کاتێکدا، موچەخۆر لە دڵەڕاوکێى موچەکەیدایە لە نێوا هەولێر و بەغداد، دەیان هەزار دەرچوى زانکۆ و پەیمانگاکان لە چاوەڕوانى دامەزراندان، ڕێژەى بێ کارى و بى کارى گەنجەکانمان لە ئاستێکى مەترسیداردایە، بازار و ژیانى خەڵک لە دواى ڕیفراندۆمەوە لە خراپەوە نەچوە بەرەو باشتر، باج و ڕسوماتەکانى تر ڕۆژانە کاسبکارەکان دەخاتە سەر ئەژنۆ، ئەمە پرسێکى گشتیە و پەیوەندى بە ماڵ بە ماڵى ئەم هەرێمەوە هەیە، جوهدى خۆمان ئەکەین تا ئەو کاتەى پرۆسەکە لە سودى هاوڵاتیدا دەبێت، نەک چەند کۆمپانیایەک، بەو ئومێدەى تۆى هاوڵاتیش بزانیت پارەى ئاو بە کێ دەدەیت ؟؟؟

ئەندامى پەرلەمانى کوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن