نه‌زیفی گه‌نده‌ڵی ...
8/4/2019 8:53:00 PM
دابان محەمەد
ڕاشكاوانه، پێچه‌وانه‌ی وتاری سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد گه‌نده‌ڵی حاڵه‌ته و نه‌بوه به دیارده، له هه‌ندێك سنور و زۆن گه‌نده‌ڵی نه‌ك حاڵه‌ته به‌ڵكو نه‌زیفی كردوه
ئێستا ڕۆژانه چه‌ندین بار هه‌ڵگر، مس و فافۆن و كانزای تر، ئاودیوی ئێران ده‌كرێت كه به‌پێی پێناسی گومرگ، هیچ جۆره ماعادنێكی وه‌ك مس و فافۆن، مسی قاڵب و فافۆنی قاڵب نابێت ببرێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ هه‌ر بار هه‌ڵگرێكیش، بڕی 5 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گیرێت و له خوار بۆرسه‌ی جیهانیه‌وه ده‌فرۆشرێت.
به ڕۆژی ڕوناك و به‌ناو ده‌روازه‌كاندا، ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن ده‌هێنرێته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و به ئیمزایه‌كی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌لالی شێخ كه‌ریم به به‌رچاوی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه ڕه‌قه‌می بۆ ده‌كرێت
مه‌وادی قه‌ڵاچۆكردنی مێرو كه قه‌ده‌غه كراوه، به واسته‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێرانی ئاو دیوی هه‌رێم ده‌كرێت، له نمونه‌ی تار و مار، له بوتڵی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌شدا تێزاب ته‌راتێنی پێ ده‌كرێت
لاته‌نیشتی بازگه‌ی تاسڵوجه داگیركراوه و به شۆسته‌كه‌شه‌وه خه‌ریكه ده‌كرێت به گه‌راجی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بۆ كۆمپانیای پترلیۆم
ڕۆژ نیه سكاڵای ده‌رچویه‌كی زانكۆ و دوان و سیان نه‌گاته ده‌ستمان و به‌ر گوێمان نه‌كه‌وێت، فڵان هاوڕێی، به ته‌زكیه‌ی فڵان به‌رپرس و فڵان كۆمیته و فڵان لق، دامه‌زراون یان گرێبه‌ستی بۆكراوه.
هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێش‌و، به ته‌نیشتی په‌رژینی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ردو په‌رله‌مانتار كاك ڕزگار و كاك گۆران، چوینه سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك كه كاری تێدا ده‌كرد و نه‌خشه‌ی دروستكردنی 45 پێشه‌نگای ئۆتۆمبێلی تێدا نه‌خشاندبو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مامه‌ڵه و پێشینه‌یه‌كی هه‌بێت.
بۆ زانیاری كه‌م زه‌وی و پرۆژه‌ی موساته‌حه ( به‌كرێدان) هه‌یه، تاپۆ نه‌كرابێت، به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كرێیان گرتوه، هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبون نیه، جارێك و دوان تا هه‌شت جار بۆ سه‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی نه‌گۆڕابێت و وه‌به‌رهێنه‌ر چه‌ندین ملیۆن دۆلار قازانجی له‌و گۆڕانكارییانه نه‌كردبێت، كه‌م پارچه زه‌وی به كه‌ڵك هه‌یه نه‌درابێت به وه‌به‌رهێنه‌رێك یان مامه‌ڵه‌كه‌ی له وه‌به‌رهێنان نه‌بێت.
ڕۆژانه و به چه‌ندین ڕێگا كار له‌سه‌ر ده‌یان پرسی له‌و شێوه ده‌كه‌ین، له ڕێگه‌ی هاوڕێكانمان له حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان ئه‌وه‌ی كرده‌نی بێت و له ده‌ست بێت، كردومانه و ده‌یكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین.
(( ئیمزاكانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان))
بێگومان ئمیزاكانی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌تی پێش‌و، وه‌زیری شاره‌وانی و وه‌زیری ناوخۆ، له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كاندا هه‌ولێر و دهۆكی توشی نه‌زیفی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی كردوه، بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیش، ئمیزاكانی هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان، توشی نه‌زیفی گه‌نده‌ڵی كردون، ڕاپۆرته‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستی گه‌رمیانی یه‌كێتی، له‌سه‌ر دزی و تاڵانیه‌كانی ئه‌و حزبه له سنوری گه‌رمیان تروسكاییه‌ك بو به‌ڕوی كێوێك له گه‌نده‌ڵی، له كاتی خۆیدا پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد، هه‌مو بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی به تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كار به‌ڕێكه‌ر بون، هه‌ڵوه‌شێته‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت له چه‌ند ڕۆژی پێش كۆتایی هاتنی كابینه‌ی پێش‌و، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هات بۆ ته‌خشان و په‌خشان وئیمزاكردن له‌سه‌ر كاری نایاسایی كردیان.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان