له په‌راوێزى شه‌قامى 150 مه‌ترى هه‌ولێر
1/30/2020 8:35:00 PM
دابان محەمەد
ئه‌ندازیارێكى به‌ڕێز پێى وتم: ((ڕاوێژكارێكى وه‌زارتى شاره‌وانى و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، له‌پرسى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانیدا وتویانه، پێویست ناكات سلێمانى چاو له هه‌ولێر بكات و پێویستى به شه‌قامى 100 مه‌ترى نیه، 20 مه‌ترییه‌ك له خوارى شاره‌وه دروست بكرێت بۆ بارهه‌ڵگره‌كان ، كێشه‌ى جاده و بانى ئه‌و شاره چاره‌سه‌ر ده‌بێت)) .
له كاتێكدا بڕیاره ئه‌م كابینه‌یه جیاوازبێت و جیاوازى ناوچه‌كان نه‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام قسه و به‌ڵێن بۆ سلێمانى و گرنگى پێدان و خزمه‌تكردنیش بۆ ناوچه‌كانى سنورى خۆیان، سه‌رۆكى حكومه‌ت جیاواز ناكات له‌وانى پێش خۆى، پێویسته جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى سلێمانیش، قسه و خۆ نمایش كردن كه‌م بكه‌نه‌وه و بۆ جارێكیش بێت، ڕاشكاوانه بۆ خه‌ڵكى خۆیان و حزبه‌كانیان ڕون بكه‌نه‌وه، دۆخى سلێمانى بۆ به ئێره گه‌یشت (( كۆمپانیاكان سلێمانیان به‌جێ هێشت، لێشاوى داخستنى كارگه‌كان ڕ‌وى له‌م شاره كرد و هه‌لى كار كه‌م بوه‌وه، كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له چه‌ند ده‌موچاوێكى حزبى و كۆمپانیاكانى سێبه‌ریاندا حزبدا قۆرخ كراوه، له برى حكومه‌ت به‌شێكى خزمه‌تگوزرایه‌كان به خێر و سه‌ده‌قه به‌ڕێوه ده‌برێت ))، ئه‌م شاره شه‌قامى 100 مه‌ترى بۆ دواكه‌وت و كوا شه‌قامى و 120 مه‌ترى و 150 مه‌ترى؟ له برى كتێبێك له قسه و ئه‌لبومێك له وێنه، له برى چالینج و نمایشى دور له پێویست و ناشرين، به كردار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گرنك له ماوه‌ى كاركردنیان بۆ دواى خۆیان به‌جێ بهێڵن...
تێبینى: شار پێویستى به گرنگیدانه، خزمه‌تكردن و ئاوڕلێدانه‌وه‌ى چاولێكه‌رى نیه، ئه‌م بیركردنه‌وه‌ى په‌راوێزخستن و ناعه‌داله‌تیه له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى تر، درێژكراوه‌ى كابینه‌كانى ڕابردوه، كه له‌دواى ساڵى 1992 ه‌وه یه‌كێتى حزورى هه‌بوه تێیدا.