هه‌رێم ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى سعودیيه‌ش نه‌وت هه‌نارده بكات !!!
2/14/2020 7:54:00 PM
دابان محەمەد
سیاسه‌تى فرۆشتنى
نه‌وت و سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى شكستى هێنا، سه‌ركرده‌كانى كورد گه‌ڕانه‌وه به‌غداد،
به ئه‌ندازه‌ى لیبیاش نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئاینده‌ى ئه‌م كابینه‌یه و خه‌ڵكیش
به‌سراوه‌ته‌وه به‌و قه‌ده‌ره‌ى له چاوه‌ڕوانى عێراقدایه، هه‌ر ژماره و ڕێژه‌یه‌ك
جگه له دیارى كردنى قه‌باره‌ى به‌هه‌ده‌ردان و ده‌زیكردن له كه‌رتى نه‌وت هیچ
ئاماژه‌یه‌كى دیكه‌ى بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم تێدا نیه !!!
هێشتا ئه‌م
كابینه‌یه به سه‌رۆكى حكومه‌تیشه‌وه، دۆسییه‌ى نه‌وت و چۆنێتى و چه‌ندێتى گرێبه‌سته‌كانیان
له كابینه‌ى پێشوه‌وه ڕاده‌ست نه‌كراوه، سندوقێك نیه بۆ كۆكردنه‌وه داهات و
داهاتى نه‌وت و غاز نا شه‌فافن، نه‌وت نه‌بوه‌ته هۆى خۆشگوزه‌رانى و داهاته‌كه‌شى
نه‌خراوه‌ته خزمه‌تى گشتى و بونیادنانى ژێر خانى ئابورى، گروپ و ده‌سته و تاقمى
جیاواز هێز له‌م كێڵگه بۆ ئه‌و كێڵگه ده‌جوڵێنن، چاره‌كى ئه‌و پاره‌یه‌ى له فرۆش
و هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، ده‌درێت به وه‌زاره‌تى دارایى، بۆیه
نه‌ك به ئه‌ندازه‌ى لیبیا ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى سعودییه‌ش نه‌وت هه‌نارده بكرێت،
به‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستاوه له برى ژماره و ڕێژه، لیبیایه‌كى تر دروست ده‌بێت....