38 کوردستان

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم: لەمڕۆوە هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو

03:20 - 21/09/2026

زەمەن- هەواڵ

 

 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەمڕۆوە هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو.
ئەو هەنگاوەی لە 2016 دەستمان پێکرد ئەمڕۆ بەرهەمەکەیمان بینی.
یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەنگاوێکی دیکەی سەروەری هەرێمی کوردستانە.
پێشمەرگە کاریگەرترین هێز بوو بۆ تێکشکاندنی داعش.
پێشمەرگە بەرگری لە هەموو پێکهاتەکانی عێراق کردووە.
نێچیرڤان بارزانی بە پشوودرێژی خۆی وای کرد پرۆسەی یەکخستنی پێشمەرگە ئەنجامی هەبێت.
لەمەودوا پێشمەرگە پێشمەرگەی کوردستانە و موڵکی هیچ حزبێک نییە.
پێشمەرگە هاوئاهەنگی بەهێزی لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە.
ئەم هەنگاوە پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.
ئومێدێکی زۆر هەیە یەکێتی و پارتی بگەنە رێککەوتن.
لە دوای 30ی ئەیلوولەوە ئەرکی پاراستنی تەواوی عێراق دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.
بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زیانی بە عێراق گەیاندووە.
پارێزگاریکردن لە دامەزراوە نەوتییەکان ئەرکی حکومەتی عێراقە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن