12 عیراق

زیادکردنی ناوی منداڵ کارا کرا

03:33 - 16/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد: خزمەتگوزاریی زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی ئەلیکترۆنیی بەشە خۆراک لەژمارەیەک پارێزگا کارا کرا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی ئاداری ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە فۆڕمی خۆراکی ئەلکترۆنی، لە ژمارەیەک پارێزگا کاراکرا و ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و قەرەباڵغیی نێو فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

جەختیشیکردوە: خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لەپارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییەو موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لەسەدر، ڕەسافەو سەید شوهەدا) بەردەستە.

وەزارەتەکە دەڵێت: پلانێکی تۆکمەمان هەیە تا ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراقیش بگرێتەوە، بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەخێرایی و بەکوالێتییەکی بەرزتر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن